پێشنیاز ده‌كه‌ین بۆ وتاربێژه رێزداره‌كانمان له وتاری هه‌ینی ئه‌م هه‌فته‌یه‌یه‌دا تیشك بخه‌نه سه‌ر سه‌ری ساڵی تازه‌وه، به‌تایبه‌تی كه نزیكه له‌گه‌ڵ یادی مه‌ولودی پێغه‌مبه‌رمان، به‌تایبه‌تی گرنگی كات و هه‌روه‌ها مه‌سه‌له‌ی په‌یوه‌ندی نێوان پێغه‌مبه‌ران و قوڵكردنه‌وه‌ی گیانی برایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیان، چونكه پێویسته هەر یەکێکمان ئەوە بزانین کە ساڵێك لە تەمەنمان تێپەڕیوە، کەواتە پێویستە بەخۆدا بچینەوەو موحاسەبەی خۆمان بکەین لەسەر ئەو چاکانەی لە دەستمان چوونە، یان لەسەر ئەو گوناهو هەڵانەی ئەنجاممان داون، بۆ ئەوەی دواجار بۆ لای خوا بگەڕێینەوەو داوای لێخۆشبوونی لێ بکەین و، وەعدو پەیمان بدەین له بۆ گوناهو سەرپێچیکردن نه‌گەڕێینەوە، لە ئەنجامدانی پەشیمان بینەوە |