بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
موسڵمانان:
بەبۆنەی هاتنەوەی سەری ساڵی لە دایکبوونی گەورەمان عیسا سڵاوی خوای لێ بێت کە هاوکاتە لەگەڵ مانگی مەولودی پێغەمبەرمان موحەمەد دروودی خوای لەسەر بێت، باسی چەند خاڵێك دەکەین:
1/ گرنگی کات و ئەو وانانەی پێویستە لە نوێبوونەوەی سەری ساڵی میلادی وەریبگرین، کە پێویستە هەر یەکێکمان ئەوە بزانین کە ساڵێك لە تەمەنمان تێپەڕیوە، کەواتە پێویستە بەخۆدا بچینەوەو موحاسەبەی خۆمان بکەین لەسەر ئەو چاکانەی لە دەستمان چوونە، یان لەسەر ئەو گوناهو هەڵانەی ئەنجاممان داون، بۆ ئەوەی دواجار بۆ لای خوا بگەڕێینەوەو داوای لێخۆشبوونی لێ بکەین و، وەعدو پەیمان بدەین کە بۆ گوناهو سەرپێچیکردن نه‌گەڕێینەوە، لە ئەنجامدانی پەشیمان بینەوە، هەروەك ئیمامی عومەر دەفەرمووێت: (حاسبوا أنفسكم قبل أن تحاسبوا وزنوا أعمالكم قبل أن توزن عليكم)، واتە: موحاسەبەی خۆتان بکەن پێش ئەوەی موحاسەبە بکرێن، کارەکانتان بکێشن پێش ئەوەی بکێشرێن.
بۆیه با کاته‌کانمان و دهرفهتو ته‌ندرووستی باشمان و کاتی بێ‌کاری و ده‌وڵه‌مه‌ندیمان بقۆزینه‌وه تا چآکه‌و خێری زیاتری تێدا بکه‌ین، وه‌ك پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ده‌فه‌رمووێت: (نِعمتانِ مغْبونٌ فيهما كَثيرٌ مِن النّاس: الصِّحَّةُ والفَراغُ) رواه البخاري. واته: دوو نیعمه‌ت هه‌ن زۆر له خه‌ڵکی تێیدا بێ هیواو سوودن: ته‌ندروستی باش و کاتی بێ ئیش. واته پێویسته مرۆڤ ئه‌و کاته‌ی ته‌ندرووستی باشه، یان بێ کاره بیکاته ده‌رفه‌تی به‌خپداچوونه‌وه‌و خۆپێگه‌یاندن.
هه‌روا ده‌فه‌رمووێت: (اغْتَنِمْ خَمْسًا قَبْلَ خَمْسٍ: شَبَابَكَ قَبْلَ هَرَمِكَ، وَصِحَّتَكَ قَبْلَ سَقَمِكَ، وَغِنَاكَ قَبْلَ فَقْرِكَ، وَفَرَاغَكَ قَبْلَ شُغْلِكَ، وَحَيَاتَكَ قَبْلَ مَوْتِكَ). رواه النسائی. واته: پێنج شت بکه ده‌رفه‌ت به‌ر له‌وه‌ی پێنج شتت بێته پێش: گه‌نجایه‌تیت به‌ر له پیریت، له‌شساغیت به‌ر له نه‌خۆشیت، ده‌وڵه‌مه‌ندیت به‌ر له هه‌ژاریت، بێکاریت به‌ر له سه‌رقاڵیت، ژیانت به‌ر له مه‌رگت.
2/ هه‌ڵوێستی ئایینی ئیسلام ده‌رباره‌ی عیسای مه‌سیح سڵاوی خوای لێ بێت، پێویسته ئه‌وه بزانین که یه‌کێك ل رووکنه‌کانی ئیمانی مرۆڤی موسڵمان باوه‌ڕهێنانه به هه‌موو پێغه‌مبه‌رانی خوا به‌بێ ئه‌وه‌ی جیاوازی له نێوان هیچییان بکه‌ین، وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت: (لَا نُفَرِّقُ بَيْنَ أَحَدٍ مِنْ رُسُلِهِ)، واته: (جیاوازی ناکه‌ین له نێوان هیچ له پێغه‌مبه‌رانی). مه‌گه‌ر له گه‌وره‌یی و پله‌کانیان بێت، وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت: (تِلْكَ الرُّسُلُ فَضَّلْنَا بَعْضَهُمْ عَلَى بَعْضٍ)، واته: واته ئا ئه‌م پێغه‌مبه‌رانه فه‌زڵی هه‌ندێکمان کردووه به‌سه‌ر هه‌ندێکییان. چونکه پێغه‌مبه‌ری ئێمه موحه‌مه‌ده دروودی خوای له‌سه‌ر بێت گه‌وره‌ی هه‌موو نه‌وه‌ی ئاده‌مه، وه‌ك پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ده‌فه‌رمووێت: (أَنَا سَيِّدُ وَلَدِ آدَمَ، وَلَا فَخْرَ) رواه ابن ماجه. واته: (من گه‌وره‌ی نه‌وه‌کانی ئاده‌مم، هیچ فه‌خرو شانازیش نییه).
ئایینی ئیسلام له چوارچێوه‌ی ئایه‌ته‌کانی قورئانی پیرۆز هه‌ڵوێستی خۆی ده‌رباره‌ی عیسا پێغه‌مبه‌ر روونکردۆته‌وه، که روونی ده‌کاته‌وه به‌وه‌ی ئه‌و به‌نده‌و پێغه‌مبه‌ری خوایه، بێ باوك له دایك بووه، هه‌روه‌ك چۆن ئاده‌م و حه‌وای بێ دایك و باوك درووست کردووه، هه‌روه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت: (إِنَّ مَثَلَ عِيسَى عِنْدَ اللَّهِ كَمَثَلِ آدَمَ خَلَقَهُ مِنْ تُرَابٍ ثُمَّ قَالَ لَهُ كُنْ فَيَكُونُ)، واته: شێوه‌ی درووست‌کردنی عیسا وه‌کو شێوه‌ی ئاده‌م وایه، خوای گه‌وره له خۆڵ درووستی کرد‌و، پاشان فه‌رمووی: ببه یه‌کسه‌ر بوو.
خوای گه‌وره به منداڵی له ناو لانکه وه قسه‌ی هێنا، هه‌روه‌ك قورئان باسی ئه‌م هه‌قیقه‌ته ده‌کات و ده‌فه‌رمووێت: (قَالَ إِنِّي عَبْدُ اللَّهِ آتَانِيَ الْكِتَابَ وَجَعَلَنِي نَبِيًّا)، واته، که عیسا پێغه‌مبه‌ر وه قسه هات گووتی: (به‌ڕاستی من به‌نده‌ی خوام و، بڕیاریداوه کتێبم پێ بدات و، ده‌مکاته پێغه‌مبه‌ر). بۆیه ئه‌و عه‌بدو پێغه‌مبه‌ره‌و، نه خوایه‌و نه به‌شێکه له خوا‌و، نه کوڕی خوایه، خوای گه‌وره زۆر له‌و وه‌سفه به‌رزتره که نه‌صرانییه‌کان بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌که‌ن، خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت: (إِنَّمَا الْمَسِيحُ عِيسَى ابْنُ مَرْيَمَ رَسُولُ اللَّهِ وَكَلِمَتُهُ أَلْقَاهَا إِلَى مَرْيَمَ وَرُوحٌ مِنْهُ فَآمِنُوا بِاللَّهِ وَرُسُلِهِ وَلَا تَقُولُوا ثَلَاثَةٌ انْتَهُوا خَيْرًا لَكُمْ إِنَّمَا اللَّهُ إِلَهٌ وَاحِدٌ سُبْحَانَهُ أَنْ يَكُونَ لَهُ وَلَدٌ)، واته: به‌ڕاستی مه‌سیحی عیسای کوڕی مه‌ریه‌م پێغه‌مبه‌ری خوایه‌و وشه‌یه‌که خوا گووتوویه‌تی بۆ مه‌ریه‌م و رۆحێکه له‌و رۆحانه‌ی درووستی کردوون، جا باوه‌ڕ به خوا‌و پێغه‌مبه‌رانی بێنن و، سێیانه مه‌ڵێن، واز له‌وانه بێنن بۆتان باشتره، خوای گه‌وره ته‌نها یه‌ك خوایه‌و پاک‌و بێگه‌رده له‌وه‌ی منداڵی هه‌بێت.
ئا ئه‌مه عه‌قیده‌ی ئیسلامه که عه‌قیده‌ی ته‌وحیدو یه‌کتاپه‌رستی و پاکڕاگرتنی خوایه له‌وه‌ی شه‌ریك و هاوبه‌شی هه‌بێت.
سێیه‌م: په‌یوه‌ندی پێغه‌مبه‌رمان موحه‌مه‌د دروودی خوای له‌سه‌ر بێت به پێغه‌مبه‌ر عیسا په‌یوه‌ندی پێغه‌مبه‌رانه، که باوه‌ڕمان وایه هه‌موویان برانه‌و هه‌موویان پێغه‌مبه‌رانی خوای گه‌وره‌ن بۆ خه‌ڵك هاتوون تا یه‌کتاپه‌رستی و ئایینی درووستیان فێر بکه‌ن، خوای گه‌وره په‌یمانی له هه‌موویان وه‌رگرتووه که ئه‌گه‌ر گه‌یشتنه موحه‌مه‌د ئه‌وا پێویسته باوه‌ڕی پێ بهێنن و پشتیوانی بن، له ناویشیانه‌وه عیسا سڵاوی خوای لێ بێت، که دواهه‌مینی پێغه‌مبه‌رانی به‌نی ئیسرائیل بوو، حه‌زره‌تی حیسا ئه‌وه‌ی پێگه‌یشت، وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت: (وَإِذْ قَالَ عِيسَى ابْنُ مَرْيَمَ يَابَنِي إِسْرَائِيلَ إِنِّي رَسُولُ اللَّهِ إِلَيْكُمْ مُصَدِّقًا لِمَا بَيْنَ يَدَيَّ مِنَ التَّوْرَاةِ وَمُبَشِّرًا بِرَسُولٍ يَأْتِي مِنْ بَعْدِي اسْمُهُ أَحْمَد)، واته: له‌و کاته‌ی عیسای کوڕی مه‌ریه‌م گووتی: ئه‌ی به‌نی ئیسرائیل: من پێغه‌مبه‌ری خوام بۆ لای ئێوه، ئه‌وه‌ی پێشخۆم که ته‌وڕاته به‌ڕاستی ده‌زانم، موژده‌شتان ده‌ده‌مێ به پێغه‌مبه‌رێك که دوای من دێت ناوی ئه‌حمه‌ده.
هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌رمان صلی الله علیه وسلم روونی کردۆته‌وه که عیسا له ئاخیر زه‌مان له ئاسمانه‌وه دێته خواره‌وه‌و وه‌ك یه‌کێك له ئوممه‌تی ئیسلام حوکم به شه‌ریعه‌تی ئیسلام و بڕیاره‌کانی ده‌کات، بێجگه له ئیسلام هیچ ائیینێکی تری قبوڵ نابێت، سه‌رانه هه‌ڵده‌گرێت و به‌راز ده‌کوژێت و خاچ ده‌شکێنێت، ماڵێکی وا بڵاوده‌کاته‌وه که‌س نابێت وه‌ری بگرێت، وه‌ك ده‌فه‌رمووێت: (وَالَّذِي نَفْسِي بِيَدِهِ، لَيُوشِكَنَّ أَنْ يَنْزِلَ فِيكُمْ ابْنُ مَرْيَمَ حَكَمًا مُقْسِطًا، فَيَكْسِرَ الصَّلِيبَ، وَيَقْتُلَ الخِنْزِيرَ، وَيَضَعَ الجِزْيَةَ، وَيَفِيضَ المَالُ حَتَّى لاَ يَقْبَلَهُ أَحَدٌ) رواه بالخاري ومسلم. به‌مه‌ش ئه‌و ئایه‌ته به ته‌واوی دێته جێ که ده‌فه‌رمووێت: (إِنَّ الدِّينَ عِنْدَ اللَّهِ الْإِسْلَامُ)، واته: بێگومان تاکه ئایینی ته‌واو هه‌ر ئیسلامه. (وَمَنْ يَبْتَغِ غَيْرَ الْإِسْلَامِ دِينًا فَلَنْ يُقْبَلَ مِنْهُ وَهُوَ فِي الْآخِرَةِ مِنَ الْخَاسِرِينَ). واته: ئه‌وه‌ی بێژگه له ئیسلام بکاته ئایینی لێی وه‌رناگیرێت و له دوارۆژیشدا له نێو زه‌ره‌رمه‌ندانه. |