پێشنیاز ده‌كه‌ین بۆ مامۆستایانی به‌ڕێزمان له وتاری هه‌ینی ئه‌م هه‌فته‌یه تیشك بخه‌نه سه‌ر چاووزار له روانگه‌ی ئیسلامه‌وه، چونكه ئه‌مه دواجار بۆته نه‌خۆشییه‌كی كۆمه‌لایه‌تی، له رووی ئایینیشه‌وه: ئیسلام پشتگیری هه‌بوونی ده‌كات، به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌مه له قورئانی پیرۆز له سوره‌تی یوسف له باسی یه‌عقوب پێغه‌مبه‌ر له كاتی به‌ڕێكردنی كوڕه‌كانی بۆ میسر بۆ په‌یداكردنی گه‌نم ده‌فه‌رمووێ: (وَقَالَ يَابَنِيَّ لَا تَدْخُلُوا مِنْ بَابٍ وَاحِدٍ وَادْخُلُوا مِنْ أَبْوَابٍ مُتَفَرِّقَةٍ) واته: (هه‌روه‌ها یه‌عقوب پێغه‌مبه‌ر وتی: کوڕه‌کانم، هه‌مووتان له یه‌ك ده‌روازه‌وه مه‌چنه ژووره‌وه و له چه‌ند ده‌روازه‌یه‌کی جیا جیاوه بچنه ژووره‌وه بۆ ناو شار). به‌شی زۆری زانایانی ته‌فسیر ده‌ڵێن: یه‌عقوب له كوڕه‌كانی ترسی چاوو زار ته‌ئسیریان لێ بكات، بۆیه گووتی: هه‌مووتان پێكه‌وه مه‌چوونه ناو شار. |