به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
به‌ڕێزان: ئایینی ئیسلام دان به هه‌موو شتێك ده‌نێت كه راست بێت، هه‌روه‌ها ره‌فزی هه‌موو خورافیات ده‌كات‌و دژایه‌تیان ده‌كات، یه‌كێك له‌و شتانه‌ی خه‌ڵكی مه‌شغول كردووه له كۆن‌و ئێستادا به‌وه‌ی ئایا مه‌سه‌له‌ی چاوو زار راسته یان راست نییه؟
به‌ڕێزان: ئیسلام پشتگیری هه‌بوونی ده‌كات، به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌مه له قورئانی پیرۆز له سوره‌تی یوسف له باسی یه‌عقوب پێغه‌مبه‌ر له كاتی به‌ڕێكردنی كوڕه‌كانی بۆ میسر بۆ په‌یداكردنی گه‌نم ده‌فه‌رمووێ: (وَقَالَ يَابَنِيَّ لَا تَدْخُلُوا مِنْ بَابٍ وَاحِدٍ وَادْخُلُوا مِنْ أَبْوَابٍ مُتَفَرِّقَةٍ) واته: (هه‌روه‌ها یه‌عقوب پێغه‌مبه‌ر وتی: کوڕه‌کانم، هه‌مووتان له یه‌ك ده‌روازه‌وه مه‌چنه ژووره‌وه و له چه‌ند ده‌روازه‌یه‌کی جیا جیاوه بچنه ژووره‌وه بۆ ناو شار). به‌شی زۆری زانایانی ته‌فسیر ده‌ڵێن: یه‌عقوب له كوڕه‌كانی ترسی چاوو زار ته‌ئسیریان لێ بكات، بۆیه گووتی: هه‌مووتان پێكه‌وه مه‌چوونه ناو شار. هه‌روه‌ها له ئایه‌تێكی تردا ئاماژه به چاوو زار كراوه، كه ده‌فه‌رمووێ: (وَإِنْ يَكَادُ الَّذِينَ كَفَرُوا لَيُزْلِقُونَكَ بِأَبْصَارِهِمْ لَمَّا سَمِعُوا الذِّكْرَ وَيَقُولُونَ إِنَّهُ لَمَجْنُونٌ (51) وَمَا هُوَ إِلَّا ذِكْرٌ لِلْعَالَمِينَ) واته: (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕ بوون کاتێك که گوێیان له قورئان ده‌بێت نزیکه به چاویان هه‌ڵتدێرن، ده‌ڵێن: ئه‌م پێغه‌مبه‌ره ده‌ستی لێ وه‌شێنراوه‌و شێته، له کاتێکدا قورئان ته‌نها بریتیه له یادخستنه‌وه‌و بێ‌دار خه‌ره‌وه‌ی هه‌موو خه‌ڵکی ئه‌م جیهانه (ئه‌گه‌ر تێفکرن).
به‌ڕێزان: ئیبنو كه‌ثیر ده‌ڵێت: هۆكاری دابه‌زینی ئه‌م ئایه‌ته ئه‌وه بوو، كه بێباوه‌ڕه‌كانی مه‌كه كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكیان هێنا له تیره‌ی (به‌نی ئه‌سه‌د) كه ناسراوبوون به چاوپیسی بۆ ئه‌وه‌ی ته‌ماشای پێغه‌مبه‌ر بكه‌ن‌و ته‌ئسیری لێبكه‌ن، خوای گه‌وره پێغه‌مبه‌ری ئاگادار كرده‌وه له فرت‌و فێڵی ئه‌وان.
هه‌روه‌ها عبد الله‌ی كوڕی عه‌باس ده‌ڵێ: پێغه‌مبه‌ر به به‌رده‌وامی ئه‌م دوعایه‌ی له‌سه‌ر حه‌سه‌ن‌و حوسێن ده‌خوێند: (أعيذكما بِكَلِمَاتِ اللَّهِ التَّامَّةِ مِنْ كُلِّ شَيْطَانٍ وَهَامَّةٍ وَمِنْ كُلِّ عَيْنٍ لامَّةٍ). واته: ئه‌تانپارێزم به وشه ته‌واوه‌كانی خوای گه‌وره له هه‌موو شه‌یتانه‌كان، له هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی ژه‌هریان هه‌یه، له هه‌موو چاوێكی پیس‌و بێزراو.
به‌ڕێزان: دیارده‌ی چاوو زار كێشه‌یه‌كی جیهانییه، به‌بۆنه‌ی كۆتایی هاتنی جه‌نگی جیهانی دووه‌م ئاهه‌نگێكی گه‌وره رێكخرا له یاریگایه‌كی پایته‌ختی ئه‌ندۆنیسیا، چه‌ندین پێشبڕكێ‌و بتوڵات پێكه‌ش كران، له ناویاندا پێشبڕكێی چاوو زار، ئه‌وه‌ی پله‌ی یه‌كه‌می له‌و بواری هێنا، پێاوێك بوو كه ته‌ماشای مانگایه‌كی قه‌ڵه‌وی كرد یه‌كسه‌ر كوشتنی، ئه‌گه‌ر لێره‌وه پرسیار بكرێت: هیچ شتێكی بینراوو بیسراوو هه‌ستپێكراو له چاوی ئه‌و كه‌سانه ده‌رناچێت، ئه‌ی كه‌واته چۆن ده‌توانێت ئه‌م كاریگه‌رییه‌ی هه‌بێت؟ له وه‌ڵامدا ده‌ڵێین: به‌ڵێ، ده‌بێ له ناو چاوی تیشكێكی كوشنده هه‌بێت ئێمه نه‌یبینین، چۆن تیشكی لێزه‌ر به‌رد له ناو گورچیله ده‌شكێنێت ئێمه‌ش نایبینین‌و هه‌ستی پێناكه‌ین.
چاره‌سه‌ری چاوو زار
1/ خه‌ڵك خۆی نه‌ترسێنێ له چاوو زار، چونكه گوتراوه: (من خاف شیئا ناله)، واته: كه مرۆڤ له شتێك ترسا تووشی ده‌بێت.
2/ پێویسته چاوپیس خۆی بپارێزێت له ته‌ماشاكردنی شت به ئه‌ندازه‌ی توانای خۆی.
3/ ئه‌گه‌ر كه‌سێك چاوی پیس ته‌ئسیری لێ‌كرد با چاوپیسه‌كه بێنن ده‌سته‌كانی تا ئه‌نیشك‌و پێیه‌كانی تا ناوك له ناو ته‌شتێك به ئاو بشۆن پاشان ئاوه‌كه به‌سه‌ر به‌سه‌ر پشتی تووشبووه‌كه بكه‌ن چام ئه‌بێته‌وه په‌نا به خوا، چونكه جارێك به پێغه‌مبه‌ریان گووت: سه‌هلی كوڕی حونه‌یف خۆی شووشتییه له‌سه‌ر روبار، عامری كوڕی ره‌بیع جه‌سته‌ی دیوه‌و چاوینی كردووه. پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیم وسلم فه‌رمووی به‌م شێوه‌یه‌ی لێبكه‌ن كه باسمان كرد، وایان لێ‌كرد، خوا شیفای بۆ نارد.
4/ پێویسته هه‌موو مرۆڤێك هه‌موو رۆژێك له دوای نوێژی به‌یانیان‌و پێش نووستن له شه‌و 3 جار سوڕه‌ته‌كانی (الاخلاص، الفلق، الناس) بخوێنێ، چونكه ئه‌مه ئادابی پێغه‌مبه‌ر بووه، هه‌ر كه‌سێك له‌سه‌ر ماڵ‌و منداڵ‌و سیاره‌و خانوو بیانخوێنێت بێگومان پارێزراو ده‌بن له چاوو زار.
5/ ئه‌گه‌ر له چاوو زار ترسای بڵێ: (لا حول ولا قوة إلا بالله العلی العظيم).
به‌ڕێزان: چاوپیسی‌و حه‌سوودی له نێوانیان جیاوازی هه‌یه، به‌م شێوه‌یه:
1/ هه‌موو چاوپیسێك حه‌سووده، به‌ڵام هه‌موو حه‌سوودێك چاوپیس نییه.
2/ حه‌ساده‌ت له رق‌و قینه‌وه دروست ده‌بێت، به‌ڵام چاوپیسی له ته‌عه‌جوب‌و سه‌رسوڕمانی دروست ئه‌بێت.
3/ حه‌سوود پێش ئه‌وه‌ی شته‌كه ببێت حه‌ساده‌تی پێ ده‌بات، به‌ڵام چاوپیسی تا شته‌كه نه‌بینی ته‌ئسیری لێ ناكات.
4/ حه‌سوود حه‌ساده‌ت به ماڵ‌و منداڵی خۆی نابات، به‌ڵام چاوپیس ماڵ‌و منداڵی خۆشی چاوینی ده‌كات.
5/ جنۆكه حه‌ساده‌ت به مرۆڤ نابه‌ن، به‌ڵام چاوینی ده‌كه‌ن.
6/ حه‌ساده‌ت به زۆری له كه‌سێكی گوناهبارو نه‌فس پیس‌و بێ‌دین روو ده‌دات، به‌ڵام چاوپیسی له مرۆڤی زانا‌و ساڵح‌و به دینیش روو ده‌دات.
له كۆتاییدا ئه‌بێ ئێمه پشت به‌م ئاه‌ته پیرۆزه ببه‌ستین كه ده‌فه‌رمووێ: (قُلْ لَنْ يُصِيبَنَا إِلَّا مَا كَتَبَ اللَّهُ لَنَا), واته: (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) تۆش بڵێ: هه‌رگیز له‌وه زیاترمان بۆ پێش نایه‌ت جگه‌له‌وه‌ی که خوا بۆی نوسیووین). |