ئه‌م هه‌فته‌یه وه‌كو هه‌فته‌ی ئاشتی راگه‌یێندراوه، جا به‌و پێیه‌ی مامۆستایانی ئایینی رۆڵێكی كارایان هه‌یه به‌تایبه‌تی له‌م بواره‌دا، بۆیه داوا له وتاربێژه به‌ڕێزه‌كانمان ده‌كه‌ین له وتاری ئه‌م هه‌فته‌یه تیشك بخه‌نه سه‌ر ئه‌م لایه‌نه، چونكه له ئاشتی‌و ئارامیدا ژیان گه‌شه دهكاتو به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌چێت له سایه‌ی ئاشتهواییو یه‌كڕیزی نیشتیمانی ئامانجه باڵاكانی گه‌له‌كه‌مان به‌رجه‌سته ده‌بێت، ئه‌گه‌ر بۆ هه‌موو جیهان ئاشتی گرنگ بێت بۆ كوردستان گرنگتره، ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌ی ئاشتی تێدا نه‌بێت هه‌ر نه‌بێت باشتره، بۆیه له به‌رامبه‌ر ئه‌و وه‌زعه ناله‌باره‌ی هه‌رێمی كوردستان‌و لاوازبوونی خۆشهویستیو موتمانه‌و ئاشته‌وایی له نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان، پێویسته له‌سه‌ر رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مهدهنیو زانایانی ئایینی‌و رۆشنبیرانوكهسایهتیهكانو تاكه تاكه‌ی ئه‌م هه‌رێمه ئه‌وپه‌ڕی توانایان بخه‌نه گه‌ڕ بۆ زه‌ختكردن له هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ دابنیشن‌و به زووترین كات چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ناحه‌زانمان سوود وه‌رنه‌گرن له‌و وه‌زعه. |