به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
به‌ڕێزان: خوای گه‌وره له قورئانی پیرۆزدا فه‌رمانمان پێده‌كات یه‌كگر بین‌و كێشه نه‌كه‌وێته نێوانمان، هه‌روه‌ك ده‌فه‌رمووێ: (وَاعْتَصِمُوا بِحَبْلِ اللَّهِ جَمِيعًا وَلَا تَفَرَّقُوا)، واته: (هه‌ر هه‌موتان به توندی ده‌ست بگرن به ئاینی خواوه‌و په‌رت و بڵاو مه‌بن)، هه‌روه‌ها ده‌فه‌رمووێ: (وَلَا تَنَازَعُوا فَتَفْشَلُوا وَتَذْهَبَ رِيحُكُمْ)، واته: (اشووب و ئاژاوه مه‌گێڕن و مه‌چن به‌گژ یه‌کدا، خۆ ئه‌گه‌ر بچن به‌گژ یه‌کداو یه‌کتر بشکێنن، ئه‌وه شکست و لاوازی ڕووتان تێده‌کات و هه‌یبه‌ت و شکۆداری و ده‌سه‌ڵاتتان له‌به‌ین ده‌چێت)، ئه‌گه‌ر دووبه‌ره‌كی كه‌وته نێوانمان خوای گه‌وره داوای ئاشته‌واییمان لێده‌كات، ده‌فه‌رمووێ: (فَاتَّقُوا اللَّهَ وَأَصْلِحُوا ذَاتَ بَيْنِكُمْ)، واته: (له خوا بترسن و چاکسازی نێوانی خۆتان بکه‌ن)، هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: (وَالصُّلْحُ خَيْرٌ)، واته: (هه‌میشه ڕێکه‌وتن و ته‌بایی شتێکی چاک و په‌سه‌نده). هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر دروودی خوای له‌سه‌ر بێت ده‌فه‌رمووێ: (مَنْ رَأَى مِنْكُمْ مُنْكَرًا فَلْيُغَيِّرْهُ بِيَدِهِ فَإِنْ لَمْ يَسْتَطِعْ فَبِلِسَانِهِ فَإِنْ لَمْ يَسْتَطِعْ فَبِقَلْبِهِ وَذَلِكَ أَضْعَفُ الْإِيمَانِ)، واته: (هه‌ر كه‌سێ له ئێوه شتێكی ناڕێك‌و ناله‌باری دیت‌و هه‌ستی پێكرد با هه‌وڵ بدات بیگۆڕێتو به ده‌ست چاره‌سه‌ری بكات، ئه‌گه‌ر به ده‌ست نه‌یتوانی چاره‌سه‌ری بكات با به زمان هه‌وڵی بۆ بدات، ئه‌گه‌ر به زمانیش نه‌یتوانی با به دڵ دژی بوه‌ستێته‌وه‌و به‌لایه‌وه خۆش نه‌بێت)، چونكه ئیمامی عومه‌ر ده‌فه‌رمووێت: (لا خیر فیكم إن لم تقولوا ولا خیر فینا أن لم نسمع)، واته: (ئێوه هیچ چاكه‌تان پێوه نییه ئه‌گه‌ر حهقو راستی نه‌ڵێن، ئێمه‌ش هیچ چاكه‌مان پێوه نییه ئه‌گه‌ر گوێتان لێ نه‌گرین)، هه‌روه‌ها فه‌رمووده‌یه‌كی مه‌شهوور هه‌یه ده‌ڵێت: (الساكت عن الحق شیطان أخرس)، واته: (ئه‌وه‌ی له گووتنی حهقو راستی بێده‌نگ بێت شه‌یتانێكی لاڵه)، بۆیه پێویسته ئێمه هه‌ر له ماڵی خۆمان‌و به دزی قسه نه‌كه‌ین، به‌ڵكو پێویسته هه‌وڵ بده‌ین به هه‌موو شێوه‌یه‌ك بۆ رێكخستنه‌وه‌ی نێوماڵی كورد‌و دروستكردنی ئاشته‌وایی ته‌واو له نێوان هه‌مو لایه‌نه سیاسیه‌كان له كوردستان، چونكه خوا ده‌فه‌رمووێت: (إِنَّمَا الْمُؤْمِنُونَ إِخْوَةٌ فَأَصْلِحُوا بَيْنَ أَخَوَيْكُمْ)، واته: (له‌ڕاستیدا هه‌ر ئیمانداران برای یه‌کن، که‌واته‌هه‌رکاتێک له‌نێوان دوو براتاندا ناکۆکی په‌یدا بوو، ئێوه نێوانیان چاک بکه‌ن و ئاشتیان بكه‌نه‌وه)، هه‌روه‌ها ده‌فه‌رمووێت: (لَا خَيْرَ فِي كَثِيرٍ مِنْ نَجْوَاهُمْ إِلَّا مَنْ أَمَرَ بِصَدَقَةٍ أَوْ مَعْرُوفٍ أَوْ إِصْلَاحٍ بَيْنَ النَّاسِ)، واته: (له زۆربه‌ی چپه و سرته و قسه نهێنیه‌کانیاندا هیچ خێرێک به‌دی ناکرێت و تیایدا نیه، مه‌گه‌ر چپه‌ی ئه‌و که‌سه‌ی که فه‌رمان بدات به‌به‌خششێک، یان چاکه‌یه‌ک، یان ڕێکخستن و چاکسازی و ئاشتبوونه‌وه‌یه‌کی نێوان خه‌ڵکی).
به‌ڕێزان: له ئاشتی‌و ئارامیدا ژیان گه‌شه دهكاتو به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌چێت له سایه‌ی ئاشتهواییو یه‌كڕیزی نیشتیمانی ئامانجه باڵاكانی گه‌له‌كه‌مان به‌رجه‌سته ده‌بێت، ئه‌گه‌ر بۆ هه‌موو جیهان ئاشتی گرنگ بێت بۆ كوردستان گرنگتره، ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌ی ئاشتی تێدا نه‌بێت هه‌ر نه‌بێت باشتره، بۆیه له به‌رامبه‌ر ئه‌و وه‌زعه ناله‌باره‌ی هه‌رێمی كوردستان‌و لاوازبوونی خۆشهویستیو موتمانه‌و ئاشته‌وایی له نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان، پێویسته له‌سه‌ر رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مهدهنیو زانایانی ئایینی‌و رۆشنبیرانوكهسایهتیهكانو تاكه تاكه‌ی ئه‌م هه‌رێمه ئه‌وپه‌ڕی توانایان بخه‌نه گه‌ڕ بۆ زه‌ختكردن له هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ دابنیشن‌و به زووترین كات چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ناحه‌زانمان سوود وه‌رنه‌گرن له‌و وه‌زعه، با یه‌كێتی په‌رله‌مانتاران ببن به چاو‌دێر بۆ ئاشته‌وایی، یه‌كێتی زانایان ببن به میراتگری پێغه‌مبه‌ران بۆ به‌رپاكردنی ئاشتی له ناو كۆمه‌ڵگه، با یه‌كێتی مامۆستایان ببن به مامۆستای گچكه‌و گه‌وره بۆ ئاشته‌وایی، با سه‌ندیكای پارێزه‌ران ببن به پارێزه‌ر بۆ ئاشته‌وایی له كوردستان، بارێكخراوهكانی ژنان هاوكار بن له‌گه‌ڵ پیاوان بۆ دروستكردنی ئاشته‌وایی، چونكه خوای گه‌وره ژنانی له‌گه‌ڵ پیاوان داناون بۆ ئاشته‌وایی، هه‌روه‌ك ده‌فه‌رمووێ: (وَالْمُؤْمِنُونَ وَالْمُؤْمِنَاتُ بَعْضُهُمْ أَوْلِيَاءُ بَعْضٍ يَأْمُرُونَ بِالْمَعْرُوفِ وَيَنْهَوْنَ عَنِ الْمُنْكَرِ)، واته: (ئیمانداران له پیاوان و له ئافره‌تان هه‌ندێکیان خۆشه‌ویست و پشتگیرو هاوکاری یه‌کترن (که ئه‌مه‌ش سیفه‌تیانه): فه‌رمان به‌چاکه ده‌ده‌ن و قه‌ده‌غه له خراپه ده‌که‌ن).
بۆیه به‌ڕێزان: پێویسته خۆمان رێكبخهینو وازبێنین له حزبایه‌تی، له پله‌و پایه، ئیش بكه‌ین به باوه‌ڕی كوردایه‌تی، چونكه مه‌ترسی له‌سه‌ر خاك‌و نه‌ته‌وه‌و نیشتیمان‌و دینمان هه‌یه، سیاسه‌ت دایك‌و باوكی نییه، ئه‌و سه‌رده‌مه سه‌رده‌می هێزو به‌رژه‌وه‌ندییه، ئه‌گه‌ر یهكنهگرین تووشی زه‌ره‌ری زۆر گه‌وره ده‌بین كه‌سمان لێی ده‌رناچێت، هۆكاری ئه‌م تاوانه گه‌وره‌یه‌ش مێژوو له بیری ناكات، با هه‌موومان ببین به پاسه‌وان بۆ ئاسایشی كوردستان، هوڵبدهین كێشه‌كانمان چاره‌سه‌ر بكه‌ین به ده‌ستی خۆمان، رێگا نه‌ده‌ین دوژمنانمان گه‌مه‌مان پێبكه‌ن.
تێبینی: ئه‌م هه‌فته‌یه وه‌كو هه‌فته‌ی ئاشتی راگه‌یێندراوه، جا به‌و پێیه‌ی مامۆستایانی ئایینی رۆڵێكی كارایان هه‌یه به‌تایبه‌تی له‌م بواره‌دا، بۆیه داوا له وتاربێژه به‌ڕێزه‌كانمان ده‌كه‌ین له وتاری ئه‌م هه‌فته‌یه تیشك بخه‌نه سه‌ر ئه‌م لایه‌نه. |