وتاری ئه‌م هه‌فته‌یه: نه‌كردنی شوكرانه له‌سه‌ر نیعمه‌ته‌كانی خوای گه‌وره
پێشنیاز ده‌كه‌ین بۆ مامۆستا رێزداره‌كانمان له وتاری ئه‌م هه‌فته‌یه تیشك بخه‌نه سه‌ر نه‌كردنی شوكرانه له‌سه‌ر نیعمه‌ته‌كانی خوا، چونكه چۆن شوكرانه‌كردن هۆكاره بۆ زیادبوونی نیعمه‌ته‌كانی خوا هه‌روه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت: (لَئِنْ شَكَرْتُمْ لَأَزِيدَنَّكُمْ)، واته: (ئه‌گه‌ر سوپاسگوزارو شوکرانه بژێر بن، ڕزق و ڕۆزی و نازو نیعمه‌تتان به‌سه‌ردا ده‌ڕێژێنم و زیادی ده‌که‌م)، به‌هه‌مان شێوه شوكرانه‌نه‌كردنیش ده‌بێته هۆكار بۆ له‌ناوچوونی نیعمه‌ته‌كان.
ناشوكری هه‌ندێكجار به زمان ده‌كرێت، وه‌كو ئه‌وه‌ی مرۆڤێك خوای گه‌وره زۆر شتی پێداوه، كه‌چی له هه‌مان كاتتدا ده‌ڵێت: خوا چی به من نه‌داوه. هه‌ندێكجاریش به كرده‌وه ده‌كرێت، وه‌ك ده‌بینی مرۆڤیك خوا ماڵی زۆری پێداوه كه‌چی ماڵه‌كه‌ی له شتێك به‌كاردێنێت كه خوا رقی لێیه‌تی. هه‌ندێكجاریش ناشوكرانه‌یی به دڵ ده‌بێت وه‌ك مرۆڤێك حه‌ساده‌ت به خه‌ڵكی ده‌بات به به‌شی خۆی رازی نییه.