به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
به‌ڕێزان:
چۆن شوكرانه‌كردن هۆكاره بۆ زیادبوونی نیعمه‌ته‌كانی خوا هه‌روه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت: (لَئِنْ شَكَرْتُمْ لَأَزِيدَنَّكُمْ)، واته: (ئه‌گه‌ر سوپاسگوزارو شوکرانه بژێر بن، ڕزق و ڕۆزی و نازو نیعمه‌تتان به‌سه‌ردا ده‌ڕێژێنم و زیادی ده‌که‌م)، به‌هه‌مان شێوه شوكرانه‌نه‌كردنیش ده‌بێته هۆكار بۆ له‌ناوچوونی نیعمه‌ته‌كان.
به‌ڕێزان:
ناشوكری هه‌ندێكجار به زمان ه‌دكرێت، وه‌كو ئه‌وه‌ی مرۆڤێك خوای گه‌وره زۆر شتی پێداوه، كه‌چی له هه‌مان كاتتدا ده‌ڵێت: خوا چی به من نه‌داوه. هه‌ندێكجاریش به كرده‌وه ده‌كرێت، وه‌ك ده‌بینی مرۆڤی: خوا ماڵی زۆری پێداوه كه‌چی ماڵه‌كه‌ی له شتێك به‌كاردێنێت كه خوا رقی لێیه‌تی. هه‌ندێكجاریش ناشوكرانه‌یی به دڵ ده‌بێت وه‌ك مرۆڤێك حه‌ساده‌ت به خه‌ڵكی ده‌بات به به‌شی خۆی رازی نییه.
ئاكامه‌كانی شوكرانه‌نه‌كردن
1/ شوكرانه‌نه‌كردن هۆكاره بۆ له‌ناوچوونی كۆمه‌ڵگه، وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت: (وَضَرَبَ اللَّهُ مَثَلًا قَرْيَةً كَانَتْ آمِنَةً مُطْمَئِنَّةً يَأْتِيهَا رِزْقُهَا رَغَدًا مِنْ كُلِّ مَكَانٍ فَكَفَرَتْ بِأَنْعُمِ اللَّهِ فَأَذَاقَهَا اللَّهُ لِبَاسَ الْجُوعِ وَالْخَوْفِ بِمَا كَانُوا يَصْنَعُونَ)، واته: (خوا نموونه‌ی هێناوه‌ته‌وه (به دانیشتوانی) شارێك که ژیانیان به هێمنی و ئاسووده‌یی ده‌برده سه‌ر، له هه‌موو لایه‌که‌وه ڕزق و ڕۆزی جۆراو جۆریان بۆ ده‌هات (به‌ڵام له جیاتی سوپاسگوزاریی) ناشوکرو قه‌درنه‌زانی نازو نیعمه‌ته‌کانی خوا بوون، ئینجا خوای گه‌وره پۆشاکی برسێتی و ترسی کرده کاڵای باڵایان و تاڵاوی نه‌داریی و ترسی پێ چه‌شتن له سه‌ر ئه‌نجامی ئه‌و ئیش و کاره (ناپوخت و ناڕێکانه‌دا) که ده‌یانکرده پیشه‌ی خۆیان).
2/ شوكرانه‌نه‌كردن خۆشیت لێ تاڵ ئه‌كات، وه‌ك پێغه‌مبه‌ر دروودی خوای له‌سه‌ر بێت فه‌رمووی: (أَحْسِنُوا جِوَارَ نِعَمِ اللَّهِ لا تَنْفِرُوهَا فَقَلَّمَا زَالَتْ عَنْ قَوْمٍ فَعَادَتْ إِلَيْهِمْ)، واته: (جوان له‌گه‌ڵ نیعمه‌ته‌كانی خوا مامه‌ڵه‌و مجاوه‌ره‌ی نیعمه‌ته‌كانی خوا بكه به شوكرانه‌ی خوا له‌سه‌ر هه‌موو نیعمه‌ته‌كان، چونكه كه‌م وایه نیعمه‌تێك له ده‌ست قه‌ومێك بچێت جارێكی تر بگه‌ڕێته‌وه). واته ئه‌گه‌ر نیعمه‌ت له ده‌ست چوو گه‌ڕانه‌وه‌ی زۆر زه‌حمه‌ته.
3/ شوكرانه‌نه‌كردن هۆكاره بۆ له‌ده‌ستدانی نیعمه‌ته‌كان له دونیا، بۆ نموونه (با) هه‌زاران سوودی هه‌یه، ئه‌گه‌ر با به‌وه‌ستێ دونیا بۆگه‌ن ده‌بێ، ئه‌گه‌ر با به ته‌واوی بوه‌ستێ گه‌رده‌لوله‌ك روو ئه‌دات خێراییه‌كه‌ی هه‌زارو شه‌ش سه‌ت كیلۆمه‌تره له سعاتێكدا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌ر خێرایی گه‌رده‌لول گه‌یشته هه‌شت سه‌د كیلۆمه‌تر له سعاتێكدا هیچ له‌سه‌ر زه‌وی نامێنێ، بۆیه كاتێك با ده‌هات پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌یفه‌رموو: (اللَّهُمَّ اجْعَلْهَا رِيَاحًا، وَلَا تَجْعَلْهَا رِيحًا)، واته: (خوایه ئه‌و بایه بكه‌ی به خۆشی نه‌یكه‌ی به ناخۆشی)، چونكه با هۆكارێكه بۆ خۆشی هه‌روه‌ك هۆكاریشه بۆ له‌ناوچوون، وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت: (وَأَمَّا عَادٌ فَأُهْلِكُوا بِرِيحٍ صَرْصَرٍ عَاتِيَةٍ)، واته: (گه‌لی عادیش به ڕه‌شه‌بایه‌کی ساردی به‌هێزی وێرانکه‌ر له‌ناوبران).
هه‌روه‌ها باران ئه‌گه‌ر نه‌بارێت ده‌بێته هۆكار بۆ نه‌مانی زینده‌وه‌ر ئه‌گه‌ر زۆریش ببارێ ده‌بیته هۆكار بۆ لافاو، بۆیه پێغه‌مبه‌ر دوعای ده‌كرد له كاتی هاتنی باران ده‌یفه‌رموو: (اللَّهُمَّ سُقْيَا رَحْمَةٍ، لَا سُقْيَا عَذَابٍ)، واته: (خوایه بیكه‌ی به بارانی ره‌حمه‌ت نه‌یكه‌ی به بارانی عه‌زاب).
4/ شوكرانه‌نه‌كردن ئابووری وڵات ده‌ڕوخێنێ، چونكه قورئان باسی دوو سوونده‌كه‌ی ئابووری كردووه، یه‌كیان: كشتوكاڵ و باخچه‌یه. ئه‌ویتر ئاژه‌ڵدارییه، هه‌روه‌ك خوای گه‌وره له باره‌ی ئاژه‌ڵ به‌خێوكردن ده‌فه‌رمووێ: (أَوَلَمْ يَرَوْا أَنَّا خَلَقْنَا لَهُمْ مِمَّا عَمِلَتْ أَيْدِينَا أَنْعَامًا فَهُمْ لَهَا مَالِكُونَ * وَذَلَّلْنَاهَا لَهُمْ فَمِنْهَا رَكُوبُهُمْ وَمِنْهَا يَأْكُلُونَ * وَلَهُمْ فِيهَا مَنَافِعُ وَمَشَارِبُ أَفَلَا يَشْكُرُونَ)، واته: (باشه ئه‌و خه‌ڵکه سه‌رنجیان نه‌داوه که به‌ڕاستی به ده‌سه‌ڵاتی خۆمان ماڵاتمان بۆ درووست کردوون و ئه‌وان بوون به خاوه‌نی * ئینجا ئه‌و ماڵاته‌مان ڕام هێناوه بۆیان، هه‌ندێکی بۆ سواری به‌کار ده‌هێنن، له گۆشتی هه‌ندێکیشیان ده‌خۆن. * هه‌روه‌ها سوود و قازانجی زۆریان لێ ده‌بینن (جگه له‌وانه‌ی باسکرا، بۆ زه‌وی کێڵان و ئاو هێنان،...) شیره‌که‌ی ده‌خۆن (جۆره‌ها خۆراکی تری لێ دروست ده‌که‌ن) جا ئایا ئه‌وه بۆ سوپاسی خوای به‌خشنده ناکه‌ن له‌سه‌ری؟!). به‌داخه‌وه ئێستا ماڵات به‌خێوكردن بووه به عه‌یب كه‌چی خوا ده‌فه‌رمووێ: (وَلَكُمْ فِيهَا جَمَالٌ حِينَ تُرِيحُونَ وَحِينَ تَسْرَحُونَ)، واته: (کاتێك ماڵاته‌کان ده‌هێننه‌وه له ئێواراندا (به تێری و شیره‌وه)، له به‌ره‌به‌یانه‌کانیشدا که له ماڵ ده‌ریان ده‌که‌ن، دیمه‌نێکی جوانتان بۆ ده‌نوێنن (ده‌روونی ئیماندار ده‌خرۆشێنن، به‌جیاوازی شێواز‌و قه‌باره‌و ده‌نگ و ڕه‌نگ و یاری و گه‌مه‌یان)). هه‌روه‌ها له باره‌ی گه‌وره‌یی كشتوكاڵیشیه‌وه، ئه‌گه‌ر جوتیار گوێی لێبێت چه‌ند زینده‌وه‌ر ده‌ڵێن له‌م زه‌ڕاعه‌ته ده‌خۆین هیچ ناچینی، چونكه یه‌كجار زۆرن كه ده‌ڵێن له‌م كشتوكاڵه‌وه ده‌خۆین.
به‌ڕێزان:
له سه‌رده‌می عه‌بدولره‌حمانی داخیل، كه یه‌كێك بوو له سه‌ركرده‌كانی ئه‌نده‌لوس باران نه‌هات، خه‌ڵك چوونه لای قازی شاری كه (منذری بلوطی) بوو، گووتیان: ئه‌ی قازی دوعامان بۆ بكه باران ببارێت، قازی داوای له عبد الرحمن كرد نوێژه‌بارانه بكه‌ن له بیابان، چوون و نوێژیان كرد، قازی به عبد الرحمنی گووت: ده‌موچاوی خۆت به رووتی له‌سه‌ر ئه‌رزی دانێ، به‌ڵكو خوا ره‌حممان پێ بكات، عبد الرحمن ده‌مو چاوی له‌سه‌ر ئه‌رزی دانا‌و گووتی: ئه‌گه‌ر به‌هۆی تاوانه‌كانی من بارانت راگرتووه ئه‌من زه‌لیلم له‌به‌ر ده‌ستی تۆ ره‌حم به من و به خه‌ڵك بكه، قازی به خه‌ڵكی گووت: بڕۆنه‌وه ماڵی خۆتان ئێستا باران ده‌باری، گووتیان: چۆن ده‌زانی باران ده‌باری؟ گووتی: هه‌ر كاتێك ده‌سه‌ڵاتداری سه‌ر زه‌وی زه‌لیل و ملكه‌چ بوو ده‌سه‌ڵاتداری ئاسمان ره‌حمی پێده‌كات. |