پێشنیاز ده‌که‌ین بۆ مامۆستایانمان له وتاری هه‌ینی ئه‌م هه‌فته‌یه تیشك بخه‌نه سه‌ر پاراستنی ژینگه، به‌تایبه‌تی ژینگه‌ی ناوچه‌و شوێنه‌کانی گه‌شتکردن، چونکه له‌گه‌ڵ هاتنی مانگی نهورۆزو ده‌ستپێکی وه‌رزی به‌هار خه‌ڵك زیاتر روو ده‌کاته ده‌ره‌وه، بێگومان ئه‌وه مافێکی سروشتی هاوڵتیانه به‌ڵکو زۆریش پێویسته گه‌شت و سه‌یران بکه‌ن و هه‌ندێك له خه‌م و ئازار دوور که‌ونه‌وه‌و هه‌وای خاوێن هه‌ڵمژن و له‌گه‌ڵ سروشت تێکه‌ڵ بن، به‌ڵام زۆر جار ده‌بینین ژینگه‌ی گه‌شت و سه‌یرانه‌کانمان ده‌بێته قوربانی گه‌شتکرن، له فڕێدانی خواردن و زێده‌ڕۆییکردن له خواردن و پیسکردنی ئاوی کانیاوه‌کان و فڕێدانی پاشماوه له سه‌یرانگاکان، ئه‌مه‌ش به‌ڕاستی له‌گه‌ڵ هه‌ستی نیشتیمانی و دینداریمان یه‌کناگرێته‌وه |