بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
بەڕێزان:
له‌گه‌ڵ هاتنی مانگی نه‌ورۆزو ده‌ستپێکی وه‌رزی به‌هار خه‌ڵك زیاتر روو ده‌کاته ده‌ره‌وه، بێگومان ئه‌وه مافێکی سروشتی هاوڵتیانه به‌ڵکو زۆریش پێویسته گه‌شت و سه‌یران بکه‌ن و هه‌ندێك له خه‌م و ئازار دوور که‌ونه‌وه‌و هه‌وای خاوێن هه‌ڵمژن و له‌گه‌ڵ سروشت تێکه‌ڵ بن، به‌ڵام زۆر جار ده‌بینین ژینگه‌ی گه‌شت و سه‌یرانه‌کانمان ده‌بێته قوربانی گه‌شتکرن، له فڕێدانی خواردن و زێده‌ڕۆییکردن له خواردن و پیسکردنی ئاوی کانیاوه‌کان و فڕێدانی پاشماوه له سه‌یرانگاکان، ئه‌مه‌ش به‌ڕاستی له‌گه‌ڵ هه‌ستی نیشتیمانی و دینداریمان یه‌کناگرێته‌وه، بۆیه ده‌مانه‌وێت ئه‌مڕۆ تیشک بخه‌ینه سه‌ر گرنگی ژینگه له ئیسلامدا.
به‌ڕێزان:
ژینگە وشەیەکە بەکار دێت بۆ ژینگەی ناو ماڵ و گوند‌و گەڕەك و شار‌و دەولەت و جیهان بە گشتی. بێگومان پاراستنی ژینگە لە پیسبوون لە مەبەستە هەرە سەرەکییەکانی شەریعەتی ئیسلامە، چونکە مەبەستی شەریعەت بە پێی دەستنیشانکردنی زانایانی ئیسلام بریتییە لە پارێزگاریکردن لە پێنج شت (دین، نەفس، عەقل، عیرز، ماڵ)، لای هەموومان ئاشکرایە پیسکردنی ژینگە هۆکارە بۆ تێکدانی ئەم پێنج شتە، تێکدان و خراپەکاریش لە ئیسلامدا لە شتە نەهی لێکراوو قەدەغەکراوەکانە هەروەك خوای گەورە دەفەرمووێت: (وَلَا تُفۡسِدُواْ فِي ٱلۡأَرۡضِ بَعۡدَ إِصۡلَٰحِهَاۚ ذَٰلِكُمۡ خَيۡر لَّكُمۡ إِن كُنتُم مُّؤۡمِنِينَ) (الأعراف/٨٥)، واتە: (ئێوە فەسادو خراپکاری پیسکردن لە زەوی مەکەن دوای ئەوەی کە ئەم زەوییە چاکسازی و پاکسازی کراوە ئەوە باشترە بۆ ئێوە ئەگەر خاوەن باوەڕن)، هەروەها دەفەرمووێت: (هُوَ ٱلَّذِي خَلَقَ لَكُم مَّا فِي ٱلۡأَرۡضِ جَمِيعاً)، (البقرة :٢٩)، واتە: (هه‌موو ئه‌وه‌ی له زه‌ویدایه، خودا بۆ ئێوه‌ی درووست کردووه، تا به گشتی سوودی لێ وه‌ربگرن). کەواتە ئەگەر هەمووی بۆ ئێمە درووست کراوە ئیدی بۆچی لە خۆمانی پیس بکەین.
بەڕێزان: پاراستنی ژینگە پاراستنی ئاسایشی نەتەوەییەو بۆتە کێشەیەکی جیهانی، لە کتێبەکانی شەریعەت و فیقهی ئیسلام یەکەم بابەت کە دەست پێدەکات (کتاب الطهارة)ەیە واتە باسی پاك و خاوێنی، هەروەها هەرچی خواپەرستییەکی جەستەیی هەیە بەبێ خاوێنی دروست نابێت وەك نوێژ‌و حەج و شتەکانی تریش.
چارەسەری بۆ پیسنەکردنی ژینگە
1/ دوورکەوتنەوە لە زێدەرەوی لە خواردن و خواردنەوەو شتی تر، خوا دەفەرمووێت: (وَلَا تُبَذِّرۡ تَبۡذِيرًا* إِنَّ ٱلۡمُبَذِّرِينَ كَانُوٓاْ إِخۡوَٰنَ ٱلشَّيَٰطِينِۖ وَكَانَ ٱلشَّيۡطَٰنُ لِرَبِّهِۦ كَفُوراً) (الإسرا‌ء: ٢٦ - 27) واتە: ده‌ست بڵاویش مه‌به‌و ماڵ و سامانت به‌فیڕۆ مه‌ده* چونکه به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی ماڵ و سامانیان به‌فیڕۆ ده‌ده‌ن (له ڕێگه‌ی خراپ‌دا سه‌رفی ده‌که‌ن)، ئه‌وانه هه‌میشه وه‌ك برای شه‌یتانه‌کان وان، شه‌یتانیش له به‌رامبه‌ر (نازو نیعمه‌ته‌کانی) په‌روه‌ردگاریه‌وه زۆر ناشوکرو به‌د نمه‌که.
بەڕێزان: زێدەڕەویکردن لە ئاو لە هەموو شتێك ترسناکترە، خوای گەورە دەفەرمووێت: (وَجَعَلۡنَا مِنَ ٱلۡمَآءِ كُلَّ شَيۡءٍ حَيٍّۚ أَفَلَا يُؤۡمِنُونَ) (الأنبياء:٣٠)، واتە: له ئاویش هه‌موو شتێکی زیندوومان فه‌راهه‌م هێناوه (ئاو زۆربه‌ی پێکهاته‌ی له‌شی ئاده‌میزاد و زینده‌واران و ڕووه‌ک پێکده‌هێنێت).
چوار شت هە ژیان ژیان بە وان وابەستەیە: (ئاو، هەوا، خاك، ئاگر).
خوای گەورە دەفەرمووێت: (وَأَنزَلۡنَا مِنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءً طَهُورًا)، (الفرقان :٤٨)، واتە: ئێمه‌ش له ئاسمانه‌وه ئاوێکی پاک و خاوێنمان باراندووه. کەواتە خوای گەورە ئاوێکی پاکی بۆمان باراندووە با پیسی نەکەین، هەروەها دەفەرمووێت: (قُلۡ أَرَءَيۡتُمۡ إِنۡ أَصۡبَحَ مَآؤُكُمۡ غَوۡرًا فَمَن يَأۡتِيكُم بِمَآءٍ مَّعِينِۢ) (الملك: ٣٠)، واتە: (پێیان بڵێ: هه‌واڵم بده‌نێ باشه ئه‌گه‌ر ئاوه‌که‌تان ڕۆچوو، کێ ده‌توانێت ئاوی سازگارو ڕه‌وانتان بۆ به‌ده‌ست بهێنێت؟! (جگه له خوای میهره‌بان). بۆیە لە شەریعەتی ئیسلام دەستنوێژ بە سێ چەنگە ئاو دروست دەبێت، کەچی بەداخەوە دەبینین جادەو سیارە بە ئاوی ماڵان دەشۆن، نازانن تێچووی یەك لیتر ئاو تا دەگاتە ماڵی (250) دینارە، ئێمە لە کوردستان دەریامان نییە تەنیا ئاوی باران و بیر‌و رووبارمان هەیە، بۆیە ئەبێ ئاو بە فیڕۆ نەدەین.
بەڕێزان: زەوی دایکی یەکەمی مرۆڤە وەك دەفەرمووێت: (مِنۡهَا خَلَقۡنَٰكُمۡ وَفِيهَا نُعِيدُكُمۡ وَمِنۡهَا نُخۡرِجُكُمۡ تَارَةً أُخۡرَىٰ) (طه: ٥٥)، واتە: (ئێمه ئێوه‌مان هه‌ر له‌م زه‌ویه دروست کردووه، (دوای ماوه‌یه‌ک) ده‌تانخه‌ینه‌وه ناوی، پاشان جارێکی تر دووباره له‌و زه‌ویه ده‌رتان ده‌هێنینه‌وه (بۆ لێپرسینه‌وه و وه‌رگرتنی ئه‌و پاداشته‌ی که شایسته‌ن).
لە ناو ئەم زاویانەدا زەوی کوردستان زۆر پیرۆزە وەك خوای گەورە لە باسی نوح پێغەمبەر سڵاوی خوای لێ بێت دەگێڕێتەوە دەفەرمووێت: (وَقُل رَّبِّ أَنزِلۡنِي مُنزَلاً مُّبَارَكاً وَأَنتَ خَيۡرُ ٱلۡمُنزِلِينَ) (المؤمنون: ٢٩)، واتە: (هه‌روه‌ها بڵێ: په‌روه‌ردگارا له شوێنێکى موباره‌ك و پیرۆز دامبه‌زێنه. چونکه تۆ چاکترین زاتێکى بۆ ئه‌وه‌ی له شوێنی موباره‌ك و پیرۆزدا دامانبه‌زێنیت (ئیتر که‌شتیه‌که له‌سه‌ر کێوی جودی له ناوچەی شیرناخی کوردستانی باکور له‌نگه‌ری گرت)، وەك خوای گەورە دەفەرمووێت: (وَاسْتَوَتْ عَلَى الْجُودِيِّ)، بۆیە پێویستە ژینگەی کوردستانەکەمان بپارێزین لە پیسی، هەروەها لەلایەنی ئاسایشی نەتەوەیی و نیشتیمانی و ئابووری و ژینگەیی پاریزگاری لێ بکەین چونکە پیسبوونی ژینگە ترسناکترە لە جەنگ، چونکە لە جەنگ پیرو منداڵ ناکوژرێن، بەڵام لە پیسبوونی ژینگە پیرو منداڵ پێشی گەنجان دەکوژرێن.
بەڕێزان: پاراستنی ژینگە پەیوەندی بە هەموو تاکێکی ئەم نیشتیمانەیە بەپێی دەسەلات و ئیمکانیەتی بەتایبەتی وشیارکردنەوەی خەڵك لەلایەن زانایانی ئایینی و دکتۆرو مامۆستایانی خوێندنگا‌و سەنتەرەکانی ئافرەتان و بەرنامەی تایبەت هەبێت لە کەنالەکان بۆ وشیارکردنەوەو رێنمایی خەڵك لەسەر مەترسی پیسبوونی ژینگە. |