یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   کۆبوونەوەی ئاسایی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەرێوە دەچێت چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی باڵای پارتی چاکسازی تورکمان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا أحمدی تاسلوجە کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی موهەندیس هەڵگۆرد لە شاری هەولێر کرایەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا ئیبراهیم سەرسوراوی خۆی و خانەوادەکەی بە روودانی ئۆتۆمبێل گیانیان لەدەستدا، یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی کەس و کاری دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ مەلا ياسين شێخ فەرخ کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە بەشداری نوێنەری یەکێتی زانایان؛ کارەکانی خولی چل وپێنجەمین شرۆڤەی نامەی عەممان لە شانشینی ئوردەن بەرێوە دەچێت    *****    *****   یەکێتی زانایان لە گەڵ دەسپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن پەیامێک ئاراستەی لایەنە سیاسیەکان و هاوڵاتیان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عيسا کەونەگوندی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان  پێشوازی لە شاندێکی کریستیانەکانی کوردستان دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان  پێشوازی لە بەرێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری دەکات    *****    *****   پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی پەنجا و چوارەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان   
مه‌لا یونس باویانی
به‌رواری دابه‌زاندن: 22/05/2011 : 14:30:54
قه‌باره‌ی فۆنت
ئازادی له‌نێوان ڕه‌هایی‌و زه‌وتكردندا
له‌ هیچ سیسته‌م‌و نیزامێكدا ئازادی ڕه‌ها -ته‌واو- نییه‌، به‌ڵكو سنوورداره‌ له‌نیزامی ئیسلامیدا ئازادی سنووری هه‌یه‌، به‌ڵام به‌پێی شه‌رع‌و یاسا بڕیاریان له‌سه‌ر دراوه‌، هه‌روه‌ك چۆن له‌ ڕۆژئاواش به‌شێكی ئازادییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی تیۆری –نڤری- هه‌ن به‌ڵام له‌واقیعدا سنووریان بۆ دانراوه‌ كه‌چی ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنج‌و تێرامانه‌ به‌شێك له‌نووسه‌ره‌ سیكۆلارزمه‌كانی كوردستان، ئه‌یانه‌وێ‌ به‌ناوی ئازادییه‌وه‌ هه‌یمه‌نه‌ی خۆیان بسه‌پێنن به‌سه‌ر كۆمه‌لگه‌ی كوردی -به‌تایبه‌ت كه‌ له‌م دواییه‌دا به‌زه‌وقی ئه‌م ڕاستییه‌ی سه‌ره‌وه‌ ده‌مامكی سه‌ر ڕووی لادرا- ئه‌وان ده‌خوازن خۆیان خودان ئازادییه‌كی فول‌و بێ‌ سنوربن، ئازادبن له‌ هه‌ر جۆره‌ ده‌ربڕینێك ئه‌گه‌ر به‌زمانێكی شڕو زبریش بێت‌و بچێته‌ خانه‌ی ته‌شهیرو سووكایتی پێكردن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌م سنوره‌ش ببه‌زێندرێت‌و بگاته‌ ئاستی بێڕێزی‌و سوكایه‌تی‌و هێرش كردنه‌ سه‌ر پیرۆزییه‌ ئاینیه‌كان -خودا جل جلاله‌، پێغه‌مبه‌ران علیهم الصلات والسلام- ئاین كه‌ ڕۆژانه‌ زۆر به‌بێزاری‌و به‌شێوه‌یه‌كی نه‌خشه‌ بۆ كێشراو له‌مانشێتی گۆڤارو ڕۆژنامه‌كانی هه‌رێمی كوردستان هه‌ست‌و شعوری خه‌ڵكی كوردستانی پێ‌ بریندار ده‌كرێت، كه‌چی به‌دابڕكردنی ئه‌م ڕووبه‌ره‌ زه‌به‌لاحه‌ له‌پانتایی ئازادی هێشتا قه‌ناعه‌تیان نه‌هاتووه‌، به‌ڵكو ده‌یانه‌وێ‌ ئازادی له‌ به‌رامبه‌ره‌كانیان زه‌وت بكه‌ن‌و ته‌نها وه‌ڵامدانه‌وه‌ی زانایانی ئاینیشیان پێ‌ قه‌بول نییه‌و داواده‌كه‌ن مینبه‌ره‌كان ده‌م كوت بكرێت، به‌م پێیه‌ش بێت ئازادی بۆ ئه‌وان بێ سنووره‌و بۆ زانایانی ئاینیش كه‌له‌بچه‌و داماو له‌قه‌فه‌س كراو!

له‌م نیوه‌نده‌شدا هیچ مانایه‌ك بۆ مافه‌كانی مرۆڤ و ئازادی كه‌سه‌كان نامێنیته‌وه‌، جۆرێك له‌چه‌وساندنه‌وه‌و بێدادی‌و ماف پێشێل كردن سه‌رهه‌ڵده‌دات‌و ئالۆزی ئه‌خولقێنێ‌، به‌مه‌ش ئه‌م دیموكراتی‌و ئازادی‌و مافی مرۆڤ و دروشمه‌ بریقه‌دارو چه‌واشه‌كاره‌كانی ئه‌وان ده‌كه‌ونه‌ ژێر پرسیاره‌وه‌ ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت چه‌مكی ئازادی به‌ ته‌م‌و مژاوی ترین چه‌مك له‌ مێژوودا له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ ڕێگه‌ی ڕاستی نه‌گرتووه‌و نه‌یتوانیوه‌ پێناسه‌یه‌كی دروستی‌و ڕوونی خۆی بكات، پێناسه‌یه‌ك كه‌ بڕی شكێن‌و مایه‌ی ڕه‌زامه‌ندی هه‌مووان بێت، به‌م هۆیه‌شه‌وه‌ ڕێگه‌كه‌ پڕبووه‌ له‌ئاسته‌نگ‌و به‌ربه‌ست، له‌ده‌ره‌نجامی ئه‌مه‌شدا چه‌مكی ناوبراو له‌ناو ئۆقیانوسی هێزه‌كانی نێوكۆمه‌ڵ ونبووه‌ هه‌ر لایه‌نه‌و پێناسه‌یه‌كی جیاواز له‌وانی تری پێیه‌ بۆ ئه‌م چه‌مكه‌، به‌پێی مه‌رام‌و خواسته‌كان پێناس ده‌كرێت، له‌م نێوه‌نده‌ جه‌نجال‌و ئالۆزه‌شدا، جارێكیان ئازادو ده‌یان جار به‌كۆیله‌ ده‌كرێت، بۆ وێنه‌:

هه‌ندێك پێیان وایه‌ كه‌ ئازادی خۆی له‌ده‌ست به‌رداریو پچڕاندنی هه‌موو جۆره‌ په‌یوه‌ستییه‌ ئایینی‌و به‌ها ئه‌خلاقی‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، ته‌نانه‌ت مرۆڤایه‌تییه‌كان ده‌بینێته‌وه‌ له‌لایه‌ن هه‌وادارانیشه‌وه‌ به‌ڕاقی ترین جۆری ئازادی ئه‌ژمار ده‌كرێت.

هاوكات هه‌ندێكی تر پێیان وایه‌ ڕۆژئاوای ئه‌مڕۆ ((پیاوه‌ نه‌خۆشه‌كه‌یه‌)) ڕووه‌و مه‌رگ هه‌نگاو ده‌نێت‌و ئازادییه‌كه‌شی ناوێكی خه‌له‌تێنه‌ره‌ بۆ كۆمه‌لێك نه‌خۆشی كه‌ یه‌كێكیان ((خۆپه‌رستی))یه‌ بۆیه‌ له‌ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دووایدا بزوتنه‌وه‌یه‌كی به‌هێز سه‌ری هه‌ڵداوه‌، كارده‌كات له‌پێناو ئاشت كردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مریكی به‌به‌ها ڕوحی‌و ئه‌خلاقییه‌كان‌و گه‌ڕاندنه‌وه‌یان بۆ نێو كایه‌كانی ژیان.

كه‌چی به‌داخه‌وه‌ له‌نه‌گبه‌تی ئه‌م گه‌له‌ی ئێمه‌، هه‌ندێ‌ كۆلكه‌ نووسه‌رو به‌ناو ڕۆشنبیری سه‌رلێشێواو تازه‌ به‌تازه‌ ده‌ستیان داوه‌ته‌ پێنووس ببورن ته‌ور!؟ بۆ بڕینه‌وه‌ی قه‌دی دره‌ختی باڵابه‌رزو ڕه‌گ داكوتاوی ئه‌و به‌ها به‌رزانه‌ له‌نێو كۆمه‌ڵی كورده‌واریمان، كه‌ زۆرێكیشیان له‌ لق‌و پۆپه‌كانی دره‌خته‌كه‌ وشك‌و كلۆر كردووه‌، به‌ڵام به‌وه‌نده‌ دڵیان ئاوی نه‌خواردۆته‌وه‌و حه‌زه‌ نه‌خۆشه‌كانیان تیرنه‌بووه‌، ده‌خوازن له‌گه‌ڵ زه‌وی ته‌ختی بكه‌ن‌و وه‌حه‌سێنه‌وه‌...
ئه‌وه‌ش هه‌مووی له‌ژێر په‌رده‌ی ئازادی‌و به‌ناوی ئازادییه‌وه‌.. كام ئازادی؟

ئه‌و ئازادییه‌ی كه‌ زاڵبوونی ئاره‌زووی نه‌فسه‌، ئه‌و ئاره‌زووه‌ی كه‌ له‌هه‌ناوی دا جۆره‌ها تێڕوانین‌و ڕای تاریك له‌دایك ده‌بن ئه‌و ئاره‌زووه‌ی كه‌ فه‌رمان ده‌دات به‌و گوفتاروكردارانه‌ی كه‌ هه‌لقولاوی ئاره‌زوون‌و ئاره‌زوو سه‌رچاوه‌یانه‌.

به‌بڕوای من ئه‌مه‌ ئازادی نییه‌ به‌ڵكو دیویكی تری كۆیلێتییه‌، بۆ ئاره‌زوو به‌ناو ئازادییه‌وه‌، ئازادی له‌دیدی ئێمه‌ی موسڵمان به‌ر له‌ هه‌رشتێك هه‌نگاو نانه‌ بۆ خۆ ڕزگاركردن له‌كۆیلایه‌تی بۆ ئاره‌زوو و حه‌زه‌ نه‌خۆشه‌كان‌و بناغه‌كه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ بۆ مرۆڤ و له‌به‌ر چاوگرتنی ماف‌و ئازادییه‌كانیانی ئه‌وانی تر.