به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی منداڵان له شاره‌دێی هیران له‌گه‌ڵ دابه‌شكردنی چه‌ند دیارییه‌ك به‌سه‌ر قوتابیانه‌وه، خاچیشیان له‌گه‌ڵ هه‌ندێك له‌و دیاریانه به‌سه‌ر مندڵان دابه‌ش كردوونه.
به پێی زانیارییه‌كانی (zanayan.org) به هه‌ماهه‌نگی هه‌ردوو سه‌نته‌ری (هیران‌و پیرمام) رێكخراوی (گره‌یته‌ر زان می) هه‌ڵستاوه به دابه‌شكردنی دیاری به‌سه‌ر مندڵانی ئه‌و ناوچه‌یه‌و، له قوتابخانه‌كان دابه‌شیان كردوونه، له نێو ئه‌و دیاریانه خاچی نیشانه‌ی ئایینی مه‌سیحیشی تێدا بووه، كه به پێی شاره‌زایان ئه‌وه سه‌ره‌تای هه‌ڵمه‌تی به مه‌سیحیكردنه له‌و ناوچه‌یه، له كاتێكدا خه‌ڵكی ئه‌و ده‌ڤه‌ره هه‌موویان موسڵمانن.
له‌و باره‌وه كاك به‌ختیار به‌رپرسی سه‌نته‌ری هیران به (zanayan.org) راگه‌یاند: سه‌نته‌ری پیرمام هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌و رێكخراوه هه‌یه‌و، دیاری به‌سه‌ر منداڵان دابه‌ش ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌م ساڵیش له رێی سه‌نته‌ری ئێمه‌وه دیاریان به‌سه‌ر قوتابیانی سنووری هیران دابه‌ش كرد.
ده‌رباره‌ی دابه‌شكردنی خاچیش ناوبراو گووتی: ته‌نها یه‌ك حاڵه‌ت هه‌بوو، ئه‌ویشمان گێڕایه‌وه، هه‌موو به‌ڕێوه‌به‌ره‌كانیشمان ئاگاداركردنه‌وه، كه ئه‌گه‌ر له ناوه‌وه‌ی دیاریه‌كان شتی وا هه‌بێت بیگێڕنه‌وه، به‌ڵام (zanayan.org) به وێنه ده‌ستی كه‌وتووه، كه نه‌ك له ناو كه‌ل‌و په‌له‌كان، بگره له‌سه‌رووی شته‌كانه‌وه‌یه‌و، به‌سه‌ر منداڵانیش دابه‌ش كراوه.
بۆیه پێویسته له نێو هه‌ر ئایینه‌ك هه‌ستی ئایینپه‌روه‌رانی ناوچه‌كه ره‌چاو بكرێت‌و، له سنووری هاوڵاتیانی هیچ ئایینێك له‌لایه‌نی دیكه ئیستیفزاز نه‌كه‌ن، چونكه كاریگه‌ری نه‌رێنی به‌سه‌ر پێكه‌وه‌ژیانی ئایینی له هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌بێت.
|