یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية
په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
دامەزراوە لە 21-9-1970
*****    *****   نێجيريا: دكتۆر جه‌عفه‌ر گوانى، به‌شدارى كۆنفرانسێكى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كات    *****    *****   هه‌ولێر: مامۆستا مه‌لا یاسین كۆچى دواييكرد    *****    *****   سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان: زانايانى كورد به‌ درێژايى مێژوو خزمه‌تێكى جوان و ڕه‌سه‌نيان پێشكه‌شكردووه‌    *****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   سلێمانى: پانێڵى (بەکارهێنانی ئاین لەململانێ سیاسیەکان) به‌ڕێوه‌چوو    *****    *****   مامۆستا مه‌لا صالحی جۆله‌مێرگی كۆچی دوایی كرد    *****    *****   هه‌ولێر: سيمينارێك به‌ ناونيشانى (به‌كارهێنانى ئاين له‌ ململانێ سياسيه‌كان- هۆكاره‌كان و چاره‌سه‌ر) به‌ڕێوه‌ده‌چێت    *****    *****   هه‌ولێر: ماموستا مه‌لا عبدالكريم يه‌عقوبي كۆچى دواييكرد    *****    *****   مامۆستايێكى ئايينى به‌ كاره‌ساتێكى دڵته‌زێن كۆچى دواييكرد    *****    *****   به‌یاننامه‌ی یه‌كێتی زانایان تایبه‌ت به‌ ره‌وشی عه‌فرین    *****    *****   سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان: دروستکردن و چاككردنه‌وه‌ى مزگەوت و قوتابخانە و نەخۆشخانە و رێگاوبان؛ خێر و چاکەى به‌رده‌وامن و پاداشتيان لاى خوا گەورە وەک یەکە    *****    *****   ئاماری لیژنه‌ی باڵای فه‌توای كوردستان بۆ سالی 2017 ی زاینی   
وتاری خوالێخۆشبوو مه‌لا مسته‌فای بارزانی له‌ یه‌كه‌م كۆنگره‌ی یه‌كێتی زانایان له‌ گه‌ڵاڵه‌ی باڵه‌كایه‌تی
به‌رواری دابه‌زاندن: 24/06/2010 : 13:53:30
قه‌باره‌ی فۆنت
به ‌ناوی خوای گه‌وره‌‌و میهره‌بان

سڵاوی خواتان له‌سه‌ر بێ‌و ره‌حمه‌ت‌و پیت‌و به‌ره‌كه‌تتان به‌سه‌را ببارێ‌، من شانازی ده‌كه‌م به‌وه‌وه‌، كه‌ له‌ ناوتانا بم‌و، یه‌كێك بم لێتان‌و هه‌موومان ئه‌ركی سه‌رشانی خۆمان جێبه‌جێ‌ بكه‌ین‌و ته‌قه‌للا بده‌ین بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئایینی پاكی ئیسلام، چونكه‌ هه‌موومان فه‌رمانمان پێ دراوه‌ به‌مه‌‌و پێغه‌مبه‌ر فه‌رموویه‌تی: (هه‌مووتان سه‌رپه‌رشتیكه‌ری یه‌كترن‌و، هه‌مووتان لێپرسراون ده‌رباره‌ی ئه‌و خه‌ڵكه‌ی سه‌رپه‌رشتیان ده‌كه‌ن) كه‌واته‌ ده‌بێ‌ ئه‌م ئه‌مانه‌ته‌ی له‌ ئه‌ستۆمان دایه‌ جێبه‌جێ‌ بكه‌ین به‌و په‌ڕی تووندی‌و دڵسۆزییه‌وه‌‌و، دووبه‌ره‌كی نه‌كه‌وێـته‌ نێوانمان، چونكی خوای گه‌وره‌ فه‌رموویه‌تی: هه‌مووتان ده‌ست بگرن به‌ ئایینی ئیسلامه‌وه‌‌و پارچه‌ پارچه‌ مه‌بن، ئه‌بێ‌ ئه‌وه‌ش بزانین جگه‌ له‌ كرداری خۆمان هیچ سوودی نییه‌ بۆمان، چونكه‌ خوا فه‌رموویه‌تی: بنیاده‌م جگه‌ له‌ به‌رهه‌می ته‌قه‌لای خۆی هیچی ده‌ستگیر نابی.

له‌ دوایی وته‌كه‌مدا هیوام وایه‌ كۆنگره‌كه‌تان سه‌ركه‌وتووبێ‌ بۆ خزمه‌تی گه‌لی عێراق‌و تێكڕای جیهانی ئیسلامه‌تی‌و ئایینی پیرۆزی ئیسلام.

سڵاوی خواتان لێ‌ بێ‌.

21/9/1970