یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایان دیدارێکی زانستی بۆ ژمارەیەکی بەرچاو لە زانایانی ئایینی هەولێرو دەوروبەری ساز دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی فراوانی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   لەسەر پرسی کۆچی گەنجان کۆبوونەوەی هاوبەشی لەنێوان یەکێتی زانایان و وەزارەتی ئەوقاف و وەزارەتی ناوخۆ بەرێوە دەچێت    *****    *****   لقی سلێمانی یەکێتی زانایان بەشداری مەراسیمێکی تایبە بە دەستنوسەکانی شێخ محمدی خاڵ دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا محمد رەزانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقافی پارێزگای هەولێر دەکات    *****    *****   سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ ده‌كات    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەد رۆستەم کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا محمد هەرتەلی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان بە بۆنەی سەری ساڵی کۆچی پەیامێک بڵاودەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا عەلی وەرتی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لقی سۆرانی یەکێتی زانایان بەسەردەکاتەوەو دیدارێکی تایبەت لەگەڵ ستافی لق ساز دەکات   
یەکێتی زانایان دیدارێکی زانستی بۆ ژمارەیەکی بەرچاو لە زانایانی ئایینی هەولێرو دەوروبەری ساز دەکات
به‌رواری دابه‌زاندن: 23/07/2024 : 21:26:23
قه‌باره‌ی فۆنت

ئەمرۆ 23ی7ی2024 بە ئامادەبوونی بەرێز د.عبداللە مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان و مامۆستا مەلا جلال خەیلانی جێگری سەرۆک و زێندین مەولود بریکاری وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و د.دیاری جەباری راوێژکاری وەزارەتی ئەوقاف و مامۆستا فارس جەوهەر بەرێوەبەری گشتی لە دیوانی وەزارەتی ئەوقاف و مامۆستا نەبەز ئیسماعیل بەرێوەبەری ئەوقافی پارێزگای هەولێرو ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی و ژمارەیەکی بەرچاو لە زانایانی ئایینی هەولێرو دەوروبەری دیدارێکی زانستی بەمەبەستی به‌رزنرخاندنی مه‌نهه‌جی زانستی حوجره‌و رێڕه‌وی ته‌دریسی زانایان‌و به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆژیای سه‌رده‌م بۆ بایه‌خدانی زانسته‌ شه‌رعیه‌كان بەرێوە چوو.


ئامانجی دیدارەکە ناساندن و رێزگرتن بوو لە کۆششی هەردوو بەرێزان مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆک و مامۆستا مەلا دلشاد گەڵاڵی ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی، کە لە ماوەی سێ ساڵ توانیویانە سەرجەم مەنهەجی حوجرە تۆمار بکەن و لە میمۆریەکی تایبەت بگاتە دەستی خوازیارانی زانستە شەرعیەکان.


لە دیدارەکەدا بەرێز د.عبداللە مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان وتارێکی پێشکەش کردو دەستخۆشی لە هەردوو مامۆستای ناوبراو کردو پرۆسەکەی بۆ خزمەتی زانست و زانایان بە گرنگ وەسف کرد، ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەو هەوڵانە پاڵپشتیەکی گەورەن بۆ گەشەپێدانی تەدریس و هاندانی فێرخوازانی زانستە شەرعییەکان.


لە بەشێکی تری قسەکانی تیشکی خستە سەر رەوشی ئایینی و رۆلی زانایان و پرسە هەنوکەییەکان، گوتیشی: هەندێ جار لەژێر ناوی مەلایەتی فەوزا دروست دەبێت، چونکە رەنگە ئاستەکەی وەک پێویست نەبێت، ئێمە دەزانین کەسی زانا فەتوایەک نادات کێشە بۆ کۆمەڵگە دروست ببێت، چونکە ئاسایشی ئایینی و سەلامەتی عەقیدەی موسڵمانان زۆر گرنگە، پاراستنی پێگەی دینداری و مزگەوت زۆر پێویستە، هەر لەبەر ئەوەش بووە میللەتی کورد تەقدیری زۆر زۆر بووە بۆ مامۆستایانی ئایینی، وە مەلای کوردیش رۆڵی گەورەی لە خزمەتی ئایینی و نیشتمانیەوە هەبووە.


دواتر بەرێز زێندین مەولود بریکاری وەزارەت وتەیەکی پێشکەش کردو وێڕای دەستخۆشی لە یەکێتی زانایان باسی لە رۆڵ و پێگەی زانایان لەناو کۆمەڵگە کردو ئاماژەی بەوەدا کە زانایان توانیویانە لەگەڵ ئالوگۆڕییەکان خۆیان بگونجێنن و ئەو پێشەنگیە هەر بمێنێت کە مەلای کورد رابەرایەتی کردووەو چەند نمونەیەکی لەرووی ئایینی و نەتەوەیی خزمەتی مامۆستایاینی ئایینی بۆ ئامادەبووان شیکردەوە.


پاشان مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی وتەیەکی پێشکەش کردو ئاماژەی بە گرنگی پرۆسەکەو شێوازی وانە وتنەوەو تۆمارکردنی کرد، کە لە ماوەی سێ ساڵ توانیویانە هەموو مەنهەجی پەیڕەوکراوی حوجرە بە شێوازی دەنگ تۆمار بکەن، لە بەشێکی قسەکانی گوتیشی: لەپێناو زیندو راگرتنی مەنهەجی حوجرەو پاراستنی ئەو کلتورەو بایەخدان بە قوتابیانی زانستە شەرعییەکان ئەو هەنگاوەمان ناوە، ئەمەش کارێکی ئاسان نەبووە بەڵام سەرباری سەرقاڵی و دەوام توانیمان سەرکەوتووانە پرۆسەکە بە ئەنجام بگەینین.


دواتریش مامۆستا مەلا دلشاد گەڵاڵی وتەیەکی پێشکەش کردو ئاماژەی بە بواری کرداری و تەکنیکی وانەی زانستە شەرعیەکان کرد، کە هەر کتابەی چەند وانەیەو چەند کاتژمێری بردووە، هەروەها سوپاسی ئەوانەشی کرد کە رۆڵیان هەبووە لە سەرخستنی پرۆسەکە.


شایەنی باسە هەر لەم مەراسیمە بڕوانامەی زانستی فەخری لەلایەن مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی بەخشرایە مامۆستا مەلا دلشاد گەڵاڵی و میمۆری کۆی وانەکانیش بەسەر ئامادەبووان دابەشکراو لەلایەن سەرۆکی یەکێتی زانایان سوپاسنامە پێشکەش بە هەردوو ناوبراوان کرا.