ئەمرۆ 4ی4ی2025 زانا‌و کەسایەتی ئایینی و کۆمەڵایەتی شاری سلێمانی مامۆستا مەلا رەئوف رەشید شارستێنی كۆچی دوایی كرد، یه‌کێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی خانه‌واده‌که‌ی ده‌کات، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌که‌یه‌تی:
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
(وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ، الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ)
بنەماڵەی خوالێخۆشبوو: مامۆستا مەلا رەئوف رەشید شارستێنی
بەرازی بوون بە قەدەری خوای گەورە هه‌واڵی وه‌فاتی زانا‌و کەسایەتی ئایینپەروەرو دیندارو کۆمەڵایەتی شاری سلێمانی (مامۆستا مەلا رەئوف رەشید شارستێنی)مان پێگه‌یشت، کە دوای تەمەنێک لە خزمەتی ئیسلام و موسڵمانان کۆچی دوایی کرد.
مامۆستای رەحمەتی کەسایەتیەکی دیار‌و دڵسۆز‌و دیندارو خاوەن هەستێکی بەرزی ئایینی و نیشتمانی بوو، هەموو تەمەنی بۆ خزمەتی ئیسلام و شەریعەت و فەتواو تەدریس و گەیاندنی پەیامی دینداری تەرخان کرد بوو، لەرووی خزمەتی پیشەیی وێڕای کاری مەلایەتی مودەریسێکی خەمخۆر بوو، کەسایەتیەکی کۆمەڵایەتی و میواندۆست و جێی رێز و پێگەی تایبەت بوو لە ناو زانایان و زانستدۆستان.
به‌و بۆنه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی لە زانایانی ئایینی شاری سلێمانی و خانه‌واده‌و که‌س و کاری مامۆستای ره‌حمه‌تی ده‌که‌ین، له‌خوای گه‌وره داواکارین سه‌برو ئارامی به خزم و دۆستانی ببه‌خشێت و جێگه‌ی مامۆستای ره‌حمه‌تی به‌هه‌شتی به‌رین بێت.
انا لله وانا الیه را‌جعون
یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
4ی4ی2025