ئەمرۆ 5ی4ی2025 زانا‌و کەسایەتی ئایینی و کۆمەڵایەتی دەڤەری شەقڵاوە مامۆستا مەلا ياسين ئيبراهيم خۆشناو پێشنوێژە وتارخوێنی مزگەوتی حاجی رەشید لە شەقڵاوەو بەرپرسی پێشوتری لقی شەقڵاوەی یەکێتی زانایان كۆچی دوایی كرد، یه‌کێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی خانه‌واده‌که‌ی ده‌کات، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌که‌یه‌تی:
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
(وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ، الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ)
بنەماڵەی خوالێخۆشبوو: مامۆستا مەلا ياسين ئيبراهيم خۆشناو
بەرازی بوون بە قەدەری خوای گەورە هه‌واڵی وه‌فاتی زانا‌و کەسایەتی ئایینپەروەرو دیندارو کۆمەڵایەتی سنووری شەقڵاوەو خۆشناوەتی (مامۆستا مەلا ياسين ئيبراهيم خۆشناو)مان پێگه‌یشت، کە ئەمرۆ بە هۆی نەخۆشیەوە کۆچی دوایی کرد.
مامۆستای رەحمەتی کەسایەتیەکی دیار‌و دڵسۆز‌و دیندارو کۆمەڵایەتی و میواندۆست و خاوەن هەستێکی بەرزی ئایینی و مودەریسێکی خەمخۆر بوو، هەموو تەمەنی بۆ خزمەتی ئیسلام و موسڵمانان تەرخان کرد، لەرووی خزمەتی پیشەیی وێڕای کاری مەلایەتی لەناو ریزەکانی یەکێتی زانایان خزمەتی زۆری کردووەو ماوەیەک بەرپرسی لقی شەقڵاوەی یەکێتی زانایان بوو.
به‌و بۆنه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی لە خانه‌واده‌و که‌س و کاری مامۆستای ره‌حمه‌تی ده‌که‌ین، له‌خوای گه‌وره داواکارین سه‌برو ئارامی به خزم و دۆستانی ببه‌خشێت و جێگه‌ی مامۆستای ره‌حمه‌تی به‌هه‌شتی به‌رین بێت.
انا لله وانا الیه را‌جعون
یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
5ی4ی2025