دوێنێ 1ی4ی2025 لە بارەگای لقی گەرماینی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەیەکی تایبەت و فراوان لەسەر پێشنیاری دڵسۆزان لە چین و توێژەکانی شاری کەلار و سنورەکە و غەمخۆری زانایانی ئاینی بۆ پاراستنی گیانی ڕۆڵەکان و سەقامگیری کۆمەڵگە بەرێوە چوو.
کۆبوونەوەکە لەگەڵ کۆمەڵێک لە زانایانی ئاینی و پسپۆڕی دەرونی لە دوای چەند سعاتێک بیروڕا گۆڕینەوە و گفتو گۆی دڵسۆزانە و ئامانجدار لە پەیامێکدا چەند خاڵێک بە چارەسەر زانراو بۆ ئەو حاڵەتە نەخوازراوانەی کە ماوەیەکە لە سنوری قەزای کەلار ڕوودەدەن.
لە کۆبوونەکەدا باس لەوەش کرا کە بێگومان خاڵی تر زۆر بوون تۆماری بکرین بەڵام ئەوان تەنها لەسەر ئاستی سنوری گەرمیان و بەتایبەت قەزای کەلار قسەیان کردووە ئەگینا زۆرێک لە کێشەکان دەرهاویشتەی نادادی و موچە دواکەوتن و بێکاری و بایکۆت و داخستنی دەرگای قوتابخانەکان و زۆری تریشن بەڵام بۆ ئێستە و ئەم مەوسیمە ئەم خاڵانە چارەسەرێکی ئانی و جدی و ناوچەیین، بەهیوای ئەوەی بۆ چونەکانی ئێمەش ببێتە مەڵۆیەک لە خەرمانی چارەسەر .
شایەنی باسە یاداشتەکە چەند خاڵێک لەخۆ دەگرێت، کە بەپێی دەرەنجامی کۆبوونەوەکە خاڵی گرنگن بۆ رووبەروو بوونەوەی دیاردەی چەقۆ هەڵگرتن و بەکارهێنانی چەک لە کاتی شەڕو گرفتەکاندا.