هەولێر-KDP.info- هەر بە خۆڕسک مرۆڤ ئەو شوێنەی لێی لەدایک بووە و ژیاوە، ئینتیمای بۆ هەیە و خۆشی دەوێت و لە كاتی ناڕەحەتیدا داكۆكی لێ دەكات، ئەم هەستە خۆڕسكییە گەشەی كردووە و بووە بە نیشتمانپەروەری، مامۆستایەكیی ئایینیی پسپۆڕیش دەڵێت، خۆشه‌ویستیی نیشتمان، به‌شێكه له فیتره‌تی مرۆڤ، چۆن مرۆڤ باوه‌ڕی به‌وه‌یه ئه‌و كه‌ونه خالقێكی هه‌یه، یا دادپه‌روه‌ری باشه و زوڵم خراپه و دژی خراپه‌ین، به هه‌مان شێوه‌یش خۆشه‌ویستی به‌شێكه له فیتره‌ی مرۆڤ و له قورئانی پیرۆز و سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) زۆر ئاماژه‌مان هه‌یه كه خۆشه‌ویستیی نیشتمان پێگه‌یه‌كی مه‌زنی هه‌یه.
دكتۆر عومه‌ر حه‌سه‌ن مرۆ، پسپۆڕ لە شەریعەتی ئیسلامی، لە درێژەی لێدوانە تایبەتەكەیدا بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، بەراوردێك دەكات لە نێوان دەركردنی پێغەمبەری ئیسلام لەلایەن بێبڕوایانەوە لە شارەكەی خۆیدا و ئەو ستەمەی دوژمنان لە نەتەوەی كوردیان كردووە و دەڵێت، "كاتێك پێغه‌مبه‌ری ئیسلام به هۆی گوشاری موشریكه‌كان كۆچی كرد بۆ مه‌دینه، له كاتی ڕۆیشتنیدا ئاوڕ ده‌داته‌وه ڕوو له مه‌ككه دەكات و ده‌فه‌رموێت، "تۆ باشترین زه‌وی خودای و خۆشه‌ویستترین زه‌وی خودای به لای منه‌وه، ئه‌گه‌ر ناچاریان نه‌كردبام وه‌ڵڵاهی به‌جێم نه‌ده‌هێشتیت" له‌م حه‌دیسه‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ كه ئه‌و كه‌سانه‌ی به زۆر له خاكی وڵاتی خۆیان ده‌رده‌كرێن، خوای گه‌وره پاداشتیان ده‌داته‌وه و هاوكار و پشتوپه‌ناشیان ده‌بێت وه‌ك چۆن نه‌ته‌وه‌ی ئێمه به زۆر له‌سه‌ر خاكی خۆی ده‌ركراوه و تاوانی ئه‌نفال و كیمیاییباران و نه‌فیكردنی به‌سه‌ردا سه‌پاوه و به‌رانبه‌ر كراوه، به‌ڵام خوای گه‌وره پاراستوویه‌تی له له‌ناوچوون، چونكه میلله‌تی ئێمه خاكی خۆی خۆش ده‌وێ و مه‌زڵووم بووه.
دكتۆر عومه‌ر مرۆ سه‌باره‌ت به پاراستنی ژینگه‌ی نیشتمان له ڕوانگه‌ی ئایینی ئیسلامه‌وه روونیكرده‌وه كه، "پێوسته ژینگه‌ی وڵاتمان بپارێزین و پاك و خاوێن ڕایگرین و سه‌وزایی زیاد بكه‌ین و دار بڕوێنین و هه‌واو ئاوی وڵات بپارێزین و پیسی نه‌كه‌ین كه ته‌نانه‌ت بابه‌تی پیسبوونی ژینگه بۆته بابه‌تێكی جیهانی و خه‌مێكی جیهانی، هه‌ر له‌م بواره‌دا پێغه‌مبه‌ری خوا (د.خ) له فه‌رموده‌یه‌كدا ده‌فه‌رموێ، ئه‌گه‌ر زانیتان خه‌ریكه قیامه‌ت به‌رپا ده‌بێ و به‌ڵام نه‌مامێكتان به ده‌سته‌وه بوو هه‌رچه‌نده بارودۆخه‌كه زۆر سه‌خته له‌و كاته‌دا به‌ڵام نه‌مامه‌كه بچێنن. ئه‌مه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی مرۆڤ ده‌بێ چاكساز بێت نه‌ك تێكده‌ر بێت له وڵاتی خۆیدا، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر زروفێكی ناخۆشیش بوو ئه‌وا پرسی نیشتمانپارێزی و ژینگه‌كه‌ی كارێكی پێویسته بۆ هه‌موومان و خۆشه‌ویستی نیشتمان به‌شێكه له ئیمان.
هه‌روه‌ها ناوبراو سه‌باره‌ت به شوبهاندنی نیشتمان به دایك گوتی، "زۆر جار نیشتمان به دایك ده‌شوبهێنرێ ئه‌ویش له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌ساسه‌ی ئه‌و ژیانه‌ی دایك له ڕووی خۆراك و پێداویستییه‌كانی ژیانه‌وه به‌و منداڵه‌ی ده‌به‌خشێ به‌رهه‌می ئه‌و نیعمه‌تانه‌یه كه خوای گه‌وره له نیشتمانه‌كه‌یدا به دایكی به‌خشیوه و ئه‌ویش به منداڵه‌كه‌ی ده‌به‌خشێ، چونكه دایكه‌كه‌ش به هه‌وای وڵات و ژینگه و خۆراكی نیشتمانه‌كه‌وه ده‌ژی و توانیوێتی زه‌خیره په‌یدا بكات و مناڵه‌كه‌ی پێ بژیێنێ. بۆیه نیشتمان ئه‌و كانیاوه‌یه هه‌موومان ئاوی لێ ده‌خۆینه‌وه و كانیه‌ك ئاوت لێ خوارده‌وه نابێ به‌ردی تێبگریت، ئێمه له كاتێكدا باسی خۆشه‌ویستی نیشتمان ده‌كه‌ین كه له‌سه‌رو به‌ندی ڕێككه‌وتننامه‌ی 11ی ئازار و ڕۆژه‌كانی ڕاپه‌ر‌ینداین كه نه‌ته‌وه‌ی كورد له پێناوی ئازادی و ڕزگاری و خۆشه‌ویستی نیشتماندا خوێنێكی زۆری داوه و قوربانییه‌كی زۆری داوه" ڕێككه‌وتنی 11ی ئازار زۆر گرنگ بوو كه دانی نا به خاكی كوردستان و نه‌ته‌وه‌ی كورد له عێراقدا كه كۆمه‌ڵێك ده‌ستكه‌وتی گه‌وره‌ی تێدابوو بۆ نیشتمان و گه‌لی ئێمه، ئاخر كوردیش مافی ده‌وڵه‌تی خۆی هه‌یه و داگیركه‌رانی كوردستانیش پێویسته بگه‌ڕێنه‌وه بۆ قورئانی پیرۆز كه خوای گه‌وره تێیدا ده‌فه‌رموێ، (یَا أَیُّهَا النَّاسُ إِنَّا خَلَقْنَاكُم مِّن ذَكَرٍ وَأُنثَىٰ وَجَعَلْنَاكُمْ شُعُوبًا وَقَبَائِلَ لِتَعَارَفُوا ۚ إِنَّ أَكْرَمَكُمْ عِندَ اللَّهِ أَتْقَاكُمْ ۚ إِنَّ اللَّهَ عَلِیمٌ خَبِیرٌ) ئه‌و ئایه‌ته پیرۆزه بۆمان ده‌سه‌لمێنێ كه گه‌لی كوردیش وه‌ك هه‌ر گه‌لێكیتر خوای گه‌وره خه‌لقی كردووه و مافی خۆی هه‌یه و هه‌ر كه‌سێك دژایه‌تی بكات دیاره دژایه‌تی ویستی خوای گه‌وره ده‌كات، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر هه‌موو لایه‌كه چی پێخۆش بێت بۆخۆی بۆ ئه‌وانیتریش ده‌بێ پێی خۆش بێت.
ئامادەکردن: سه‌لاح جه‌لال