رۆژی 8ی3ی2025 زانا‌و کەسایەتی ئایینی و کۆمەڵایەتی دەڤەری راپەرین مامۆستا مەلا نەبی غفور سەرچاوەیی كۆچی دوایی كرد، یه‌کێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی خانه‌واده‌که‌ی ده‌کات، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌که‌یه‌تی:
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
(وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ، الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ)
بنەماڵەی خوالێخۆشبوو: مامۆستا مەلا نەبی غفور سەروچاوە
بەرازی بوون بە قەدەری خوای گەورە هه‌واڵی وه‌فاتی زانا‌و کەسایەتی ئایینپەروەرو دیندارو کۆمەڵایەتی ئیدارەی راپەرین (مامۆستا مەلا نەبی غفور)مان پێگه‌یشت.
مامۆستای رەحمەتی کەسایەتیەکی دیار‌و دڵسۆز‌و دیندارو خاوەن هەستێکی بەرزی ئایینی بوو، هەموو تەمەنی بۆ خزمەتی ئیسلام و موسڵمانان تەرخان کرد بوو، لەرووی خزمەتی پیشەیی وێڕای کاری مەلایەتی مودەریسێکی خەمخۆر بوو، کەسایەتیەکی کۆمەڵایەتی و میواندۆست و جێی رێز بوو.
به‌و بۆنه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی لە خانه‌واده‌و که‌س و کاری مامۆستای ره‌حمه‌تی ده‌که‌ین، له‌خوای گه‌وره داواکارین سه‌برو ئارامی به خزم و دۆستانی ببه‌خشێت و جێگه‌ی مامۆستای ره‌حمه‌تی به‌هه‌شتی به‌رین بێت.
انا لله وانا الیه را‌جعون
یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
8ی3ی2025