دوىنى 16ي3ي2025 بە ئامادەبوونی بەڕێزان: د.پشتیوان صادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی و هەڵگورد شێخ نەجیب و د.عبداللە ملا ویسی سەرۆکی یەکێتی زانایان، د.بەشیر خەلیل حەداد سەرۆکی بۆردی باڵای وتاری هەینی و بەرپرسانی حزبی و حکومی و ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایانی ئاییني، بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی سۆران و لقی سۆرانی یەکێتی زانایان پانێڵێکیان بەناونیشانی (ڕۆڵی وتاربێژان لە دروستکردنی تاکێکی سەرکەوتوو و کۆمەڵگایەکی پێشکەوتوو) بۆ هەر یەک لە بەرێزن (د.عبداللە ملا ویسی - هەلگۆرد شێخ نجیب - د.بشیر خلیل حداد) ساز کرد.
لەم پانێڵە باس لە ڕۆڵی گرنگی مامۆستایانی ئایینی بەشێوەیەکی گشتی و وتاربێژان بە شێوەیەکی تایبەت کرا لە دروستکردنی تاکێکی سەرکەوتوو لە پێناو بەدیهێنانی کۆمەڵگایەکی پێشکەوتوو.
بەرێز سەرۆکی یەکێتی زانایان لە پانێڵەکەدا تیشکي خستە سەر پێگەی مزگەوت و وتاری ھەینی و رایگەیاند؛ پێویستە وەک ئەمانەتێکی گەورە هەڵسوکەوتی لەگەڵ بکرێت، چونکە گرنگە ئەرکی زانایانی ئاینی دوور لەکارییگەریەکان و بەئەو پەڕی ئەمانەتەوە وتاری ھەینی بگەێندرێت، بەردەوامیش وتارخوێنان خۆیان بەزانیاری نوێ و گیانی خزمەتکردنی خەڵک لەگەڵ نوێگەریدابن و خۆیان تازە بکەنەوە .
لە کۆتایی پانێلەکەدا سوپاس و پێزانینی بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی سۆران لەلایەن وەزیری ئەوقاف پێشکەش بەو مامۆستا ئایینیانە کرا کە ئەم ساڵ خانەنشین بوون، لەهەمبەر ئەو خزمەتە جوانەی کە لە ڕابردوودا پێشکەشیان کردووە.