یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا ديدار شێخانی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالله بێستانەیی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سیمینارێکی تایبەت بەناونیشانی (چەمکی حاکمیەت – مفهوم الحاکمیە) ساز دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان لەبارەی پشووی هاوینەو خولەکانی فێرکردنی قورئانی پیرۆز پەیامێک ئاراستەی زانایان دەکات    *****    *****   کۆبوونەوەی فراوانی ئاسایی یەکێتی زانایان لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکرێت    *****    *****   یەکێتی زانایان بە هاوبەشی رێکخراوی هاردوایەرد خولێکی زانستی بۆ ژمارەیەک مامۆستای ئایینی دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا محمود ئەحمەد کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان زانکۆی گەرمیان بەسەردەکاتەوەو دوو پێشنیاری گرنگ ئاراستەی سەرۆکی زانکۆ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سیمینارێکی تایبەت بەناونیشانی پێگەی ژینگەو پێویستی ژینگەپارێزی لە دیدی ئیسلامدا ساز دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالله سەرگەتی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە قەزای شەقڵاوە بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا رێدیر مجید مزوری کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات   
د.حەسەن موفتی: ئینتیما بۆ خاک ئەرکێکی پیرۆزی ئایینی و نیشتمانییە
به‌رواری دابه‌زاندن: 17/03/2025 : 11:33:00
قه‌باره‌ی فۆنت

ھەولێر-KDP.info- پرۆفیسۆر د.حەسەن موفتی، پێی وایە، زانایان و مامۆستایانی ئایینیی کوردستان لە ڕابردوو و ئێستاش، بەردەوام داینەمۆی گەشانەوەی بیری نەتەوەیی خەڵک بوون، بە شێوەیەک ئایین و خۆشەویستیی نیشتمانیان ئاوێتە کردووە کە ببێتە دوو ڕووی ھەمان ئامانج.


د.حەسەن موفتی، پرۆفیسۆر لە زانکۆی سەڵاحەدین و ئەمینداری ئەنجوومەنی باڵای فتوای ھەرێمی کوردستان، لە لێدوانێکی تایبەتدا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ئینتیما بۆ خاک و خۆشویستن و بەرگریکردن لە خاکی شیرینی وڵات، ئەرکێکی پیرۆزی ئایینی و نیشتمانییە، بۆ بەرجەستەبوونی ئەو مەبەستە پیرۆزەش، پێویستە دادپەروەریی کۆمەڵایەتی ھەبێت و متمانەی نێوان میللەت و حکوومەت بەھێزتر بێت و ئاشتەوایی کۆمەڵگە بەرپا ببێت، تاوەکو خەڵکیش ھەست بەو ئەرکە پیرۆزەی سەرشانیان بکەن کە خۆشەویستییە بۆ خاک و نیشتمان و نەتەوە.


پرۆفیسۆر د.حەسەن موفتی ئەوەشی گوت: بەرگریکردن لە ئایین، نەفس، خەڵک، خاک، عەقڵ، ماڵ، شەرەف و کەرامەت لە ئیسلامدا تێکڕا مەبەستی شەرعین، ھەر لەسەر ئەو بنەمایەشە پێغەمبەر (د.خ) فەرمویەتی "ھەر کەسێک لە پێناو بەرگری لەوانە بکوژرێت، پلەی شەھیدی ھەیە، ئەمەش بە دەقی فەرموودەی پێشەوامان "مَنْ قُتِلَ دُونَ مالِهِ فهوَ شَهیدٌ، ومَنْ قُتِلَ دُونَ دِینِهِ فهوَ شَهیدٌ، ومَنْ قُتِلَ دُونَ دَمِهِ فهوَ شَهیدٌ، ومَنْ قُتِلَ دُونَ أهلِهِ فهوَ شَهیدٌ". (رواه الترمذی فی السنن بإسناد صحیح برقم (1421)والنسائی فی سننه كذلك برقم (4105) والإمام أحمد فی المسند برقم (1652) عن سعید بن زید (رضی الله عنه)."


ئەمینداری ئەنجوومەنی باڵای فتوا نموونەیەکی تری سەردەمی پێغەمبەری ئیسلام دەھێنێتەوە و دەڵێت: "پیاوێک ھاتە خزمەتی و گوتی: ئەی پێغەمبەری خوا، ئەگەر کەسێک ھاتە سەر ماڵم بۆ ئەوەی لێم زەوت بکات، چی بکەم؟ فەرمووی: مەیدەرێ. گوتی: ئەی ئەگەر شەڕی لەگەڵدا کردم؟ فەرمووی: تۆیش بەرگری لێبکە. گوتی: ئەی ئەگەر منی کوشت؟ فەرمووی: تۆ شەھیدیت. گوتی: ئەی ئەگەر من ئەوم کوشت؟ فەرمووی: ئەو لە ئاگردایە."


د.حەسەن ھەروەھا گوتی: لێرەوە ڕایدەگەیەنین، ھەر کەسێک ماڵ و خاکی خەڵکی کوردستانی لە ناوچە دابڕێنراوەکان داگیر کردبێت، بەپێی شەرعی ئیسلام پێویستە بزانێت غائیب و داگیرکەری ماڵی موسڵمانانە، لە گوناھێکی یەکجار گەورەدایە، بۆیە واجبە لەسەری چۆڵی بکات و داوای گەردن ئازادیش لە خاوەنی خاکەکە بکات، تەنانەت لەسەر ئەو خاکەی داگیری کردووە، ناتوانێت مزگەوتیش دروست بکات، بۆیە حەرامە زەوییەکەی بکێڵێت، ھەر بە دەقی شەرعی، ھەتا لەسەر ئەو خاکە زەوتکراوەدا بێت و پێی وابێ حەڵاڵە و نەیگەڕێنێتەوە بۆ خاوەنەکانی، ھیچ عیبادەتێکی دروست و وەرگیراو نابێت، ئەگەر بەردەوام بێ لە بەحەڵاڵ زانین بۆ خۆی، نزیک دەکەوێتەوە لە کافربوون و سەلبی ئیمان.


 بڵند ئیبراھیم