یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایان بە هاوبەشی رێکخراوی هاردوایەرد خولێکی زانستی بۆ ژمارەیەک مامۆستای ئایینی دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا محمود ئەحمەد کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان زانکۆی گەرمیان بەسەردەکاتەوەو دوو پێشنیاری گرنگ ئاراستەی سەرۆکی زانکۆ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سیمینارێکی تایبەت بەناونیشانی پێگەی ژینگەو پێویستی ژینگەپارێزی لە دیدی ئیسلامدا ساز دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالله سەرگەتی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە قەزای شەقڵاوە بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا رێدیر مجید مزوری کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان: "داواکارین بارسووکی و کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت"    *****    *****   كتێبخانه‌ی زانای ئایينی سەرۆکی لیژنەی فەتوا (مامۆستا عومه‌ری جه‌له‌ولا) پێشكه‌شی زانكۆ کرا    *****    *****   ئەنجومەنی باڵأی فەتوا: حوكمی ئه‌نجام نه‌دانی نوێژی هه‌ینی له‌ كاتی گه‌شت و سه‌یراندا روون دەکاتەوە    *****    *****   ئەمینداری ئەنجومەنی باڵای فەتوا بە نوێنەری یەکێتی زانایان بەشداری دوازدەهەمین کۆنگرەی تەسەوفی جیهانی لە تورکیا دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سیمینارێک بەناونیشانی (ئازادی بیرو ڕاو پرسی هەڵگەڕانەوە لە دین) ساز دەکات   
یەکێتی زانایان بە هاوبەشی رێکخراوی هاردوایەرد خولێکی زانستی بۆ ژمارەیەک مامۆستای ئایینی دەکاتەوە
به‌رواری دابه‌زاندن: 14/05/2025 : 23:01:52
قه‌باره‌ی فۆنت

ئەمرۆ 14ی5ی2025 لە ژێر چاودێری بەرێز سەرۆکی یەکێتی زانایان و بە مەبەستی بایەخدان بە پرسە گرنگ و تایبەتەکان؛ یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بە هاوبەشی (رێکخراوی هاردوایەرد) خولێکی تایبەتی بۆ بیست مامۆستای ئایینی لە شاری هەولێر کردەوە.


لەم خولەدا کە بڕیار وایە سێ رۆژ بخایەنێت، کۆمەڵێک بابەتی گرنگ و پێویستی هاوچەرخ تاوتوێ دەکرێن و کۆمەڵێک توژینەوەو بابەتی زانستی پێشکەش دەکرێن، لەوانە بابەتی یەکتر قەبوڵکردن و مافی مرۆڤ و بواری پەروەردەو چۆنیەتی راهێنانی منداڵان لە سەر قبوڵکردنی جیاوازییەکان و هۆشیارکردنەوەیان لە پێشهاتە نوێیەکان.


لەم بارەوە ببەرێز د.حسن خۆشناو ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان، کە سەرپەرستیاری خولەکە دەکات رایگەیاند: خولەکە ئەمرۆ بەرێوە چوو، تێیدا کۆمەڵێک بابەت لەسەر پرسی یەکتر قەبوڵکردن و جیاوازییەکان پێشکەش کران و بەشدار بووانیش بە گەنگەشەو پرسیارو سەرنج و بەشداری پرۆگرامەکە خولەکەیان دەوڵەمەند کرد، هیودارین خزمەتێک و بەرچاوروونیەکی تازەتر بێت بۆ بەشداربووان.