یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایان سیمینارێک بەناونیشانی (ئازادی بیرو ڕاو پرسی هەڵگەڕانەوە لە دین) ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سمینارێک بەناونیشانی (بنەماکانی پێکەوەژیان لە شەریعەتی ئیسلامدا) پێشکەش دەکات    *****    *****   بە بۆنەی بە پارێزگا بوونی شاری هەڵەبجە یەکێتی زانایان پەیامێک بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە یاوەری شاندێک؛ لقی سۆرانی یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوەو دیدارێک لەگەڵ ستافی لق ساز دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی و سەرۆکی یەکێتی زانایان دیدارێکی فراوان لەگەڵ زانایانی ئایینی بەرێوە دەچێت    *****    *****   لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان سیمینارێکی تایبەت بەناونیشانی (ئەنفال لە نێوان نیدای ئاسمان و ستەمی زەویدا) ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقافی پارێزگای هەولێر دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ و پیشەیی و هەنوکەیی تاوتوێ دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا ياسين ئيبراهيم خۆشناو کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   زاناو کەسایەتی دیاری شاری سلێمانی مامۆستا مەلا رەئوف شارستێنی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان لەسەر دیاردەی چەقۆو چەک هەڵگرتن پەیامێکی هۆشیاری ئاراستەی دەڤەرەکە دەکات و لایەنی پەیوەندیدار ئاگادار دەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی پیرۆزی رەمەزانەوە بڵاودەکاتەوە   
یەکێتی زانایان سیمینارێک بەناونیشانی (ئازادی بیرو ڕاو پرسی هەڵگەڕانەوە لە دین) ساز دەکات
به‌رواری دابه‌زاندن: 21/04/2025 : 15:23:25
قه‌باره‌ی فۆنت

ئەمرۆ 21ی4ی2025 بە ئامادەبوونی بەرێزان د.عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان و مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆک و ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی و سەرکردایەتی و د.دیار جەباری راوێژکاری وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و مامۆستا نەبەز ئیسماعیل بەرێوەبەری ئەوقافی هەولێرو ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایانی ئایینی و رۆشنبیرو نووسەرو ئەکادیمی، سیمینارێکی تایبەت بە ناونیشانی (ئازادی بیرو ڕاو پرسی هەڵگەڕانەوە لە دین) بەرێوە چوو.


سەرەتای سیمینارەکە وێڕای خوێنەوەی چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز، بەرێز سەرۆکی یەکێتی زانایان وتەیەکی پێشکەش کردو تێیدا باسی لە پێویستی ئەو جۆرە سیمینارانەو گەیاندنی هۆشیاری پتر لە مەڕ چەمک و زاراوە شەرعیەکان کردو ئاماژەی بە رۆڵی زانایان لە تێگەیشتنی دروست و زانستی بۆ ئیسلام و بڵاو کردنەوەی هۆشیاری داو باسی لە ئازادی ئایینی لە هەرێمی کوردستان و پێویستی رێزگرتن لە یەکترو ئەو کەشە ئارامەی هەیە کردەوە.


دوابەر بەرێز د.حسن خۆشناو بابەتەکەی پێشکەش کردو تێیدا ئاماژەی بە ناوەرۆکی باسە داو، شرۆڤەو تێگەیشتن و بۆچوونی زانایان و مەزەبە فیقهییەکانی خستە ڕوو، هەروەک چەند بەڵگەیەکی لە بارەیی ئازادی بیرو ڕا باس کردو بە تێکەڵکێشکردن لەگەڵ واقعەکان ئەوەی روون کردەوە کە ئازادی بیرو ڕا زیاتر ئایین و تێگەیشتنەکان لە ئایین بەرەو پێشەوە دەبات و خزمەتی پتر پێشکەش دەکات.


لە بەشێکی تری سیمینارەکەی باسی لە پرسی هەڵگەڕاو لە دین کرد، کە بۆچوونی جیاجیای لەسەرەو چەندین بەڵگەی هێنایەوە کە مەسەلەی بڕیاری حوکمدان لەسەر هەڵگەڕاو زیاتر قیامەتیە نەک سزای دونیایی، دواجار ئەوەی خستەڕوو، کە هیچ دەقێکی سەریح نیە لە قورئاندا لەم بارەوە نەهاتووە، هەروە رۆشنایی خستە سەر گرنگی رەخساندنی زەمینەی کەشێکی ئارام بۆ تێگەیشتنی دروست و زانستی لە چەمکە ئایینیەکان.


شایەنی باسە دواتر بەشداربووان بە سەرنج و ئیزافە سیمینارەکەیان دەوڵەمەند کردو لەسەر ناونیشانی بابەتی سیمینارەکەش پەرتوکێک پێشکەش بە بەشداربووان کرا.