ئەمرۆ 14ی4ی2025 بە ئامادەبوونی بەرێزان د.پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی و د.عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان و مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆک و ژمارەیەکی بەرچاو لە زانایانی ئایینی شاری هەلوێرو دەوروبەری دیدارێکی فراوان لە هۆکی بۆنەکانی مزگەوتی جەلیل خەیات لە شاری هەولێر بەرێوە چوو.
لەم دیدارە بەرێز د.پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی وتەیەکی پێشکەش کردو سوپاسی ھەموو مامۆستایانی کرد بۆ وتاری میانڕەوی و خزمەتکردنی مزگەوت وخەڵکی موسوڵمان کە لەسایەی تێکۆشان وخەباتی سەرکردەکانمان و پیاوانی ئاینی کوردستان ئەمڕۆ خاوەن سەروەری و ئاداب و کەلتوری خۆیەتی، بۆیە خۆشەویستی بۆ کوردستان ئەرکێکی ئاینی و نیشتمانیە، پێویستە لەوتارەکاندا زۆر بەڕوونی ڕەنگدانەوەی ھەبێت.
هەورەها گوتیشی: خۆشەویستی کوردستان پەیوەست نیە بە لایەنی سیاسی، بەڵکو کوردستان ھی ھەمووانە پاراستنیشی ئەرکی ئاینی و نیشمانیە و کوردستان خاوەن کەرامەت و سەروەری خۆیەتی ئەمەش ئامانجی بنەرەتی ئاینە، کە خۆشەویستی بۆ خاک ونەتەوە ئەرکە.
دواتر بەرێز د.عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان وتارێکی پێشکەش کردو وێڕای دەستخۆشی و بەرز نرخاندنی رۆڵی زانایان لە خزمەتی ئایینی و نیشتمانی و پیشەیی، ئاماژەی بە قۆناغی ئێستاو هەستیاری ئەرکی مامۆستایانی ئایینی داو تەئکیدی لە پێویستی هەماهەنگی لە پێناو خزمەتی گشتی و کوردستان کردەوە، بەو پێیەی رۆلی زانایان لە قوڵکردنەوەی گیانی تەبایی و سەقامگیری کۆمەڵگەو گەیاندنی پەیامی میانڕەوی و ئاشتی و پێکەوەژیان یەکجار گەورە کاریگەرەو چاوانی زیاتر دەکرێت لە ئایندەی مامۆستایانی ئایینی خزمەت پێشکەش بکەن و رۆحی ئایینپەروەری و نەتەوەپەروەری ئاوێتەی یەک بکەن.