دوێنێ 1ی5ی2025 بە ئامادەبوونی بەرێز د.پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی و د.عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان و ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی و سەرکردایەتی و بەرپرس و کارگێڕانی لقی شەقڵاوەی یەکێتی زانایان و بەرێوەبەری ئەوقافی شەقلاوەو ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایانی ئایینی و فەقێ و قوتابی زانستی و کەسایەتی کۆمەڵایەتی و بەرپرسانی حزبي و ئیداری؛ مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شەقڵاوە بەرێوەچوو، کە لەلایەن بەرێز مامۆستا مەلا عوسمان لاسەیی بەخشرایە دوو مامۆستای ئایینی.
مەراسیمەکە بەخوێندنەوەی چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز دەستی پێ کردو، دوای وتاری بەخێرهێنان؛ بەرێز مامۆستا مەلا تەحسین خۆشناو بەرپرس لقی شەقڵاوەی یەکێتی زانایان خوێندرایەوە.
دواتر بەرێز سەرۆکی یەکێتی زانایان وتارێکی پێشکەش کردو وێڕای دەست خۆشی و پیرۆزبایی لە مامۆستای بڕوانامە دەرو مامۆستایانی بڕوانامەوەرگر، خۆشحاڵی خۆی بەوە دەربڕی.
سەرۆکی یەکێتی زانایان گوتیشی: تەواوکردنی خوێندن و وەرگرتنی بڕوانامەی زانستی مانای وا نیە بوونەتە ئيدی زانست و خوێندن تەواو، بەڵکو ئەمە سەرەتاو زەمینەی قۆناغێکی تازەیە بۆ زیاتر کۆشش و شارەزابوون لە زانستە شەرعیەکان، هەروەک ئاماژەی بەوەشدا کە پێویستە بە هەمووان خەم لە رەوشی تەدریس و حوجرەو زانست و فەقێیان بخۆین و رێرەوی زانستی حوجرە بپارێزین، تەنانەت لە مۆڵەتی زانستی ئەوانەی شیاو نەبن دووبارە دەرفەتیان پێ بدەین و تەواو خۆیان پیضبگەینن و پڕ زانست و شارەزا بن ئینجا مۆڵەت وەربگرن.
هاوکات لە بەشێکی تری قسەکانی ئاماژەی بە رۆژی یەکی ئایار وەک جەژنی کرێکاران کردو هەڵوەستەیەکی لەسەر پێگەی کارو رۆڵی کرێکاران لە پێشخستنی وڵات و ئاوەدانی کردو خزمەتی کرێکاری بە پێی ئاماژەکانی ئیسلام بەرز نرخاند.
شایەنی باسە لە مەراسیمەکەدا چەند وتارێکی تر خوێندرانەوەو دواتر بڕوانامەی زانستی بەخشرایە مامۆستا ئومێد جبار گەرەوەیی و ماۆمستا عبدالرحیم هێرۆیی، هەر بەم بۆنەشەوە چەند پارچە پەخشان و سرودو قەسیدەیەک خوێندرانەوەو چەند بروسکەیەکی پیرۆزبایی خوێندرایەوە.