ئەمرۆ 8ی4ی2025 بەرێز د.عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان بەئامادەبوونی د.عومةر مرؤ و د.دلشاد گەڵاڵی ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان؛ پێشوازیان لە بەرێز تەیب زرار شێروانی بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقافی پارێزگای هەولێر کرد.
لە دانیشتنێکدا وێڕای جەژنە پیرۆزەو سوپاسی هەماهەنگی و خزمەتی بەردەوامی هەردوولا، دوا پێشهاتەکانی رەوشی ئایینی و رۆڵی زانایان لە بواری خزمەتی کیان و کۆمەڵگە گەنگەشە کراو جەخت لە خزمەتکردنی ئایین و مزگەوتەکان و مامۆستایانی ئایینی و کراو تەئکید لە هەماهەنگی و کاری پێکەوەیی لەپێناو هەنگاوەکانی ئاییندە کرایەوە.