دوێنێ 18ی3ی2025 بەرێز د.عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان سیمینارێکی تایبەتی بەناونیشانی"ڕۆڵی زانایانی ئایینی و بەرەنگاربوونەوەی گوتاری رقەبەری" پێشکەش کدر، لە لایەن دەزگای روئا بۆ دیکۆمێنتاری و توێژینەوەی ستراتیژی و ئایندەناسی رێکخرا بوو.
لە سیمینارەکەدا کە کۆمەڵێک کەسایەتی ئایینی و ئەکادیمی و رۆشنبیرو نووسەرو رۆژنامەوان بەشداربوون، سەرۆکی یەکێتی زانایان تیشکی خستە سەر رۆڵی زانایانی ئایینی لە بەرەنگاربوونەوەی هزری رقبەری و گوتاری کەراهیەت، لەمەشدا زانایان فاکتەری بڵاوکردنەوەی بیری میانڕەوو پەیامی ئاشتیخوازی و پێکەوەیی و لێبوردەیی بوونەو دواجار رۆڵێکی گەورەیان لە پاڵپشتی سەقامگیری وڵات و لێک نزیککردنەوەی بۆچوونە جیاوازەکان هەبووە.
سەرۆکی یەکێتی زانایان ئاماژەی بە چەند وێستگەیەکی ئەرک و خزمەتی زانایان لە ماوەی رابردوو کرد، کە هەمیشە هەوڵیان داوە بە دروستی و زانستیەوە خوێندنەوە بۆ دقە شەرعیەکان بکەن و پەیامی دینداری بگەیننە خەڵک و کۆمەڵگە، لەوەشدا رۆڵی زانایان لە چوارچێوەی کاری پیشەیی و پێگەی کۆمەڵایەتی و مینبەری ئامۆژگاریان کردۆتە بناغەی راستکردنەوەی تێگەیشتنی هەڵەو راستەکردنی کۆمەڵگە بۆ زیاتر نزیکبوونەوە لە بەها باڵایەکانی مرۆڤایەتی و دینداری..
دواتر دەگای گفتوگۆ کرایەوەو ئامادەبووان وێڕای خۆشحاڵیان بە بابەتەکەو تێڕاوانینەکانی سەرۆکی یەکێتی زانایان؛ بە سەرنج و تێبینی و پرسیار سیمینارەکەیان دەوڵەمەند کردو پاشانیش لە لایەن سەرۆکی دەزگای ناوبراو سوپاس و پێزانین ئاراستە سەرۆکی یەکێتی زانایان کرد.