راگه‌یاندنی لقی سۆران
سه‌رله‌به‌یانی 3/11/2011 به‌ئاماده‌بوونی به‌رپرسی لق و ئه‌ندامان و هه‌روه‌ها ئاماده‌بوونی به‌رێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سۆران و ژماره‌یه‌ك له‌مامۆستایانی ئاینی لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان، پێشوازی له ئه‌میری كۆمه‌لی ئیسلامی به‌رێز مامۆستا عه‌لی باپیر وشاندێكی یاوه‌ری له سه‌ركردایه‌تی ومه‌كته‌بی سیاسی كرد.
له‌سه‌ره‌تای دیداره‌كه‌دا هه‌ریه‌ك له‌به‌رێزان مامۆستا مه‌لاخالد مه‌له‌كی به‌رپرسی لق و به‌رێز مامۆستا مه‌لا وه‌یسی مه‌لا سه‌عید به‌رێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سۆران، وێرای به‌خێرهێنان وخۆشحالیان بۆسه‌ردانی شانده‌كه، كورته‌یه‌ك له‌كارو چاڵاكی ومێژووی دێرینی ناوچه‌كه لهمهڕپێگهیاندن وبوژاندنه‌وه‌ی بواری ئاینی ونه‌ته‌وه‌ی خسته روو.
هه‌وه‌ها سوپاس وپێزانینی خۆشیان ئاراسته‌ی به‌رێزیان كرد له‌مه‌ڕ هێوردكرنهوهوچارهسهركردنی كێشه‌كان ویهكخستنهوهی ئیراده‌ی نێومالی كورد.
پاشان ئه‌رك ورۆلی زانایانی ئاینی له هه‌مبه‌ر پرسه ئاینی ونه‌ته‌وه‌ییه‌كان و، هه‌ل ومه‌رجی سیاسی ئه‌مرۆی كوردستان و، گۆرانكاری و رووداوه‌كانی جیهان وناوچه‌كه خرایه به‌رباس وگفتۆگۆ، بۆئه‌م مه‌به‌سته‌ش ته ئكید له‌سه‌ر زیاتر هه‌ولدانی زانایان وههماههنكی نێوان سه‌رجه‌م لایه‌نه‌سیاسیه‌كان، له‌پێناو زیاتر خزمه‌تكردن به ئه‌زموونی كوردستان وبره‌ودان به‌بواری ئاینی وچه‌سپاندنی دادپه‌روه‌ری كۆمه‌لایه‌تی له كوردستان كرایه‌وه،
هه‌روه‌ك جه‌ختیش له سه‌رخستنی پرۆسه‌ی سیاسی هه‌رێمی كوردستان ورێكخستنه‌وه‌ی نێوماڵی كورد‌و كۆده‌نگی ویهكههلوێستی به‌رامبه‌ر نه‌یارانی كورد‌و،پاراستنی ده‌سكه‌وته‌كان بهزهرورهتێی مێژووی وه‌سفكرا.
پاشان باس وخواسی پێگه‌و هێزی كورد له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق وسه‌رهه‌لدانی كێشه‌وگرفته‌كانی ئه‌ودواییه‌ی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا وچاره‌سه‌ركردنیان به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه‌و دیالۆكیانهوپوچهل كردنه‌وه‌ی پلانی دوژمنانی كوردبهرۆحێكی یه‌ك ده‌نگی ویه‌ك هه‌لوێستی بوه ته‌وه‌رێكی تری دانیشتنه‌كه .
ههرلهتهوهرێكی تری دیدارهكهدائهمیری كۆمه‌لی ئیسلامی به‌بایه‌خه‌وه رۆلی كاراوههلوێستی بوێرانه‌ی یه‌كێتی زانایانی ئاینی له به‌رامبه‌ر كێشه ئاینی ونه‌ته‌وه‌ییه‌كان ههلسهنگاندوچهندین نمونه‌شی لهوبارهوهبۆئامادهبوان خسته‌روو.
|