یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا عبدالرحمن قادر ڕوستایی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا فەتاحی شارستێنی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە سەرۆکی بۆردی باڵای وتاری هەینی و شاندێکی یاوەری دەکات    *****    *****   بۆ پیرۆزبایی کردن لە ساڵیادی دەرچوونیدا سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی (گوڵان) دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی ئاکرێ و بەردەڕەش و بەرپرسی لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی شەقڵاوە دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 130 مامۆستای ئایینی و هاوکارانی  راگەیاندنی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆمەڵێک نامەی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنەوە پێ دەگات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا صلاح أحمد تەرخانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە پێشکەشکردنی پانیڵێک بەشداری کۆنفرانسی گفتوگۆی بازنەیی تایبەت بە پرسی بەشداری ئافرەت لە کایەی سیاسیدا دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: پێکەوەژیان خواستێکی ئایینیەو پێویستە هەمووان رێزی لێ بگرین   
شاندى (رابطة العالم الإسلامي) بۆ سه‌رۆكى هه‌رێم: له‌ ئێش و ئازار و نارحه‌تيه‌كانى گەلی كوردستان ده‌گەین و هيواى سه‌رفرازيتان بۆ ده‌خوازين له‌ گەیشتن به ئاواته‌كانتان
به‌رواری دابه‌زاندن: 03/08/2017 : 12:41:27
قه‌باره‌ی فۆنت

شاندى (رابطة العالم الإسلامي) بۆ سه‌رۆكى هه‌رێم: له‌ ئێش و ئازار و نارحه‌تيه‌كانى گەلی كوردستان ده‌گەین و هيواى سه‌رفرازيتان بۆ ده‌خوازين له‌ گەیشتن به ئاواته‌كانتان


 


ڕۆژی چوارشەممە 2/ 8/ 2017 شاندى باڵاى (رابطة العالم الإسلامي) به‌ياوه‌رى به‌رێز دكتۆر عبدالله گرتكى سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان؛ سه‌ردانى بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستانيان كردو به‌گه‌رميه‌وه‌ له‌لايه‌ن به‌ڕێزيان پێشوازیان لێكرا.


ئه‌مه‌و لە دیدارەكەدا شاندی میوان ستاییشی فەرهەنگی پێكەوەژیان و پاراستنی پێكهاتەكان و فرەیی ئایینی و فكریی كوردستانیان كرد. ئەوەیشیان ڕاگەیاند كە زۆر چاك لە ڕەوایەتیی داواكارییەكانی گەلی كوردستان و ئەو نەهامەتیانە دەگەن كە بەسەر خەڵكی كوردستاندا هاتووە و هیوای ئەوەیان خواست كە گەلی كوردستان بگاتە كەناری ئارام و سەقامگیری.


له‌به‌شێكى ديكه‌ى وته‌كانياندا، شاندی میوان سوپاس و پێزانینیان بۆ گەلی كوردستان هەبوو، كە پێشوازى و میوانداریی سەدان هەزار ئاوارە و لێقەوماویان كردووە و لە شەڕی داعش و خەباتی دژی ستەمكاران قوربانی زۆری داوە و كۆڵی نەداوە.


له‌لايه‌ن خۆشيه‌وه‌ به‌ڕێز سەرۆكی هه‌رێم؛ وێڕاى به‌خێرهێنان، به‌ پوختى باسی له‌ مێژووی گەلی كوردستان و دەوڵەتی عێراق كرد و ئەو هۆكارانەشی شی كردەوە، كە هانی گەلی كوردستانی داوە بەرەو سەربەخۆیی هەنگاو بنێت و ڕایشیگەیاند: گەلی كوردستان هەموو ڕێگەیەكی بۆ ژیان و شەراكەت لەگەڵ عێراق تاقی كردووەتەوە و حكومەتەكانی عێراق لە تێكدانی شەراكەت و لەو بارودۆخە بەرپرسیارن، كە بەسەر پێكهاتەكانی عێراقدا هاتووە.


لە بەشێكی دیكەی ئەم دانیشتنەدا بیروڕا لەبارەی هەڕەشەكانی تیرۆر و هزری تاییفەگەری لەسەر سەقامگیری و پێكەوەژیان ئاڵوگۆڕ كرا.