یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****    پەیامی یەکێتی زانایان سەبارەت بە پشتیوانی هەنگاوەکانی چاکسازی و نەهێشتنی گەندەڵی    *****    *****   شێخی ئەزهەری شەریف د. ئەحمەد طیب پێشوازی لە شاندی زانایانی کوردستان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا سەردار سەلیم کۆچی دوای کرد    *****    *****   ناونیشانی وتاری ئەم هەفتەیە    *****    *****   مامۆستا مەلا خدر بۆڵی کۆچی دوای کردو یەکێتی زانایانیش پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   میسڕ: شاندی زانایانی کوردستان سەردانی خانەی فەتوای میسر دەکات    *****    *****   د. لیوا حەمدی لەبیب: کورد گەلێکی مەزلومەو مافی خۆیەتی بە مافی چارەنووس بگات و ببێتە دەوڵەت    *****    *****   مامۆستا صدیق عبدالعزیز کۆچی دوای کردو یەکێتی زانایانیش پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   میسڕ: شاندی زانایانی هه‌رێمی كوردستان؛ سه‌ردانی ژماره‌یه‌ك شوێنه‌واری ئاینی و گه‌شتیاری ده‌كه‌ن    *****    *****   لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان؛ پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ ده‌كات    *****    *****   یەکێتی زانایان کتابێک لەسەر کردەوە خۆکوژیەکان ئامادەی چاپ دەکات    *****    *****   سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای فەتوا: فەتوا ئەركێكی زۆر مەترسیدارو قورسەو ناكرێت هەركەسە بۆ خۆی فەتوا بدات   
هەولێر: لەژێر دروشمی (چۆن مامەڵە لەگەڵ واقع و پێشهاتەکان بکەین) سیمینارێک بەرێوە چوو
به‌رواری دابه‌زاندن: 20/11/2019 : 13:51:58
قه‌باره‌ی فۆنت

ئەمرۆ 20ی11ی2019 بە ئامادەبوونی بەئامادەبوونی بەرێز مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆکی یەکێتی زانایان و د. عومەر حسن مرۆ و مامۆستا مەلا دلشاد گەڵاڵی ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی و ژمارەیەک مامۆستای ئایینی شاری هەولێرو دەوربەری لە هۆڵی زانایان سیمینارێک بەناونیشانی (چۆن مامەڵە لەگەڵ واقع و پێشهاتەکان بکەین) بۆ بەرێز مامۆستا مەلا حسن قادیانەیی ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەرێوە چوو.


ئامانجی سیمینارەکە بایەخدان بوو بە هۆشیاری و رۆشنبیری ئایینی و شرۆڤەی پرسە گرنگ و پەیوەستەکان و تیشک خستە سەر هەندێ لایەنی واقعی ئێستاو شێوازی مامەڵە کردن لەگەڵ ئەگەرو پێشهاتەکان.


لە سیمینارەکەدا مامۆستا حسن قادیانەیی باسی لە واقعی ئیستای جیهانی ئیسلامی و گۆرانکاریەکان کردو زەرورەتی خۆگونجاندن لەگەڵ واقعی گەنگەشە و شیکردەوە، هەروەک ئاماژەی بەوەشدا کە ئیسلام هەردوو بەشی سوابت و گۆڕدراوەکانی هەیەو ئامانجی بابەتە لە چوارچێوەی موتەغەیراتەکانەو تەکنەلۆژیاو زانستی سەردەم و پێشهاتەکان وا دەخوازن شێوازی مامەڵە نواندن بەپێی دۆخ و هەلومەرجی واقع بێت.


لەبەشێکی تری بابەتەکەیدا باسی لە پرسی فەتواو راجیایی زانایان کرد، کە هەریەکە لەو بابەتانە گرێدراون بە زەمەن و تایبەتمەندیەکانی رۆژگارو لەرێی هۆشیاری و عەقڵەوە دەبێ سوودی لێ وەربگرین.


دواتر چەند نمونەیەکی هێنایەوە، کە لە رابردوو حوکمیان لەسەر دراوەو لە ئێستادا بەهۆی تەکنەلۆژیاو زانستەوە زانیاری زیاتریان دەرکەوتووە، ئەمەش وا دەخوازێ پترو وردتر هەنگاو بنێین.


لەکۆتایی سیمینارەکەشدا ئامادەبووان بە سەرنج و پێشنیارو بۆچوونی خۆیان بابەتەکەیان دەوڵەمەندتر کردو سیمینارەکە بەکۆتا هات.