ئێوارەی رۆژی 18ی4ی2023 رێزدار نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە دیوانی سەرۆکایەتی هەرێم ئێوارەخوانێکی تایبەتی بۆ ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایانی ئایینی دەڤەرە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان بە بەشداری بەرێزان مستەفا سەید قادر جێگری سەرۆکی هەرێم و د. پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی و د. عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان رێکخست.
لەدەسپێکی دانیشتنەکەدا سەرۆکی یەکێتی زانایان بەناوی سەرجەم زانایان سوپاسی سەرۆکی هەرێمی کرد بۆ ئەم دەرفەت و بەسەرکردنەوەی زانایانی ئایینی و رێکخستنی ئێوارەخوانەکە، دواتر لەرێی دووخاڵی سەرەکی ئاماژەی بەوەدا کە ئەم قۆناغە بەرپرسیارێتی گەورەی نیشتمانی و پاراستنی بەهای ئەخلاقی و دینداری گەلی کورد بە پلەی یەکەم دەکەوێتە سەر شانی سەرۆکی هەرێم، کە دەخوازن وەک هەمیشە پەرە بە پاراستن و بەرەو پێشبردنی بدەن.
هەروەها گوتیشی: ئێوە رۆڵی دیارتان هەیەو خوازیاریشین دوای جەژن موژدەی نەهێشتنی گرژییەکانی نێوان لایەنە سیاسیەکان رابگەیێنن و بە دەسپێشخەری و ئاشتەوایی نیشتمانی کۆتایی بەم ناکۆکیانە بێت و یەکریزی و ئارامی سیاسی دروست ببێت.
دواتر رێزدار نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان وێڕاى ستايشى رۆڵى مامۆستايانى ئايينى له بڵاوكردنه‌وه‌ى هۆشياریى ئايينيى ميانڕه‌وی و بڵاوكردنه‌وه‌ى گيانى خێر و چاكه‌خوازى و پاراستنى خه‌ڵكى كوردستان له كاريگه‌ريى بير‌ى توندڕۆيى، دووپاتیكرده‌وه، كه مامۆستايان له شۆڕشه‌کانى رزگاريخوازى گه‌لى كوردستاندا، هه‌ميشه له سه‌نگه‌رى داكۆكيكردن له مافى ره‌واى گه‌له‌كه‌ياندا بوون و ئايين و نيشتمانپه‌روه‌رييان پێکه‌وه گرێداوه.
سه‌رۆكی هه‌رێم دووپاتىكرده‌وه، ده‌بێ به گه‌شبينييه‌وه له چاره‌سه‌ربوونى كێشه ناوخۆيى و پرسه هه‌ڵواسراوه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا بڕوانين، چونكه بێجگه له پێكهاتن هيچ بژارده‌يه‌كى ديكه له‌به‌رده‌م لايه‌نه‌كاندا نييه و له‌گه‌ڵ به‌غداش له‌سه‌ر ڕێگه‌ى رێككه‌وتن و له‌يه‌كگه‌يشتنين.
شایەنی باسە ئەو مامۆستا ئایینییانە بە نوێنەرایەتیی مامۆستایانی ئایینیی هەرێمی کوردستان ئامادەی بەربانگەکە بوون، کە تێیدا سەرۆکی هەرێم داوای کرد "سڵاو و رێزى بگه‌یێنن به يه‌ك به يه‌كى مامۆستايانى ئايينيى كوردستان و هيواى سه‌ركه‌وتن و سه‌لامه‌تى بۆ هه‌موو لايه‌ك خواست و جه‌ژنه پيرۆزه‌ى پێشكه‌ش كردن."
دوای بەربانگەکە و له كه‌شێكى ئايينيدا؛ ژماره‌يه‌ك له مامۆستايانى ئايينى چه‌ند پارچه شيعر و سرووتى عيرفانييان خوێنده‌وه.