وەزیری دەرەوی رووسیا رایگەیاند، ئیسلام لە رووسیا بەشێوەیەک گەشە دەکات، کە پێشتر هاوشێوەی نەبووە و زۆر بەئاسانیش خۆی لەگەڵ ئایینەکانی دیکە دەگونجێنێ و بەیەکەوە دەژین.
سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا لەمیانی پچشكهشكردنی فیلمی دیکیۆمێنتاری "رێگای بەرەو جیهانی ئیسلامی" ئاماژەی به بووژانەوەی ئیسلام کرد لە رووسیا و ریاگەیاند، ئیسلام زۆر بەخێرایی لە رووسیا گەشە دەکات و توانیویەتی خۆی لەگەڵ ئایینەکانی دیکەی کۆمەڵگەی رووسی بگونجێنێ و بەیەکەوە بژین.
لاڤرۆڤ باسی لەوە کرد، کە راستییەکی دانپێنراو هەیە، ئەویش بەشداریکردنی موسڵمانانی رووسە لە ژیانی سیاسی، ئابووری، رۆشنبیری و رووحی وڵاتی رووسیا. هەروەها گوتی، کاری هاوبەشی پێکهاتەکانی دیکەی رووسیا لەگەڵ موسڵمانان، سەبارەت بە هەڵسەنگاندنی پرسەکانی پەیوەندییەکانی نێوان شارستانیەت و ئایین و مەزهەبەکان لەسەر ئاستی باڵای وڵات، بەڵگەیە لەسەر بەیەکەوەژیانی موسڵمانان لەگەڵ ئەوانی دیکە.
ههروهها لاڤرۆڤ جەختیکردهوە، کە بە هەموو شێوەیەک دژایەتیکردنی ئیسلام رەتدەکەنەوە، وەک چۆن دژایەتیکردنی مەسیحی و هەر شێوەیەکی دیکەی دەمارگیری ئایینی رەتدەکەنەوە