سەر لەبەیانی ئەمڕۆ 9ی9ی2023 لەبارەگای لقی گەرمیان بەسەرپەرشتی بەرێز مامۆستا مەلا حەمەئەمین کەلاری بەرپرسی لق و بەئامادە بونی کارگێڕانی لق و بەرپرسی ناوچەکان کۆبونەوەی ئاسای مانگانەی خۆی ئەنجامدا.
سەرەتا بەچەند ئایەتێك لە قورئانی پیرۆز دەستی پێکرد دواتر بەرپرسی لق باسی بارو دۆخی زانایان و ئەرکی زانایان هەندێك بابەت تاوتوێ کراو دوا پەیامەکانی یەکێتی زانایان لە کۆبوونەوەی سەرکردایەتی تاوتوێ کراو هەر لە دانیشتنەکەش بەلاغی کۆتایی کۆبونەوەی سەرکردایەتی یەکێتی زانایان سەبارەت بە رسمی ناساندنی مەزهەبی ئیمامی شافیعی وەک مەزهەبی فەرمی هەرێمی کوردستان بەرز نرخاند.
راگەیاندنی لقی گەرمیان.