یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە    *****    *****   بەهۆی لەدەستدانی چوار ئەندامی خێزانەکەی یەکێتی زانایان هاوخەمی بۆ مامۆستا مەلا حسێن چەڵتوکی دەردەبڕێت    *****    *****   بە بەشداری یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە پرسی هەمواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی بەرێوەدەچێت    *****    *****   لە رۆژی ئاڵادا مەراسیمێکی تایبەت بۆ ژمارەیەک مامۆستای ئایینی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرپرسی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەدی ناوەزینان کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی حاجی ئیبڕاھیم مەنتک لە شاری هەولێر کرایەوە    *****    *****   شاندێکی زانایانی تورکیاو یەمەن و مەغریب لە ئەکادیمیای جیهانی زانایانی تەسەوف سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   لقی دهۆکی یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی مادەی هۆشبەر بۆ پتر لە 110 زانای ئایینی ساز دەکات    *****    *****   دکتۆر عەباس شومان ئەمینداری گشتی دەستەی گەورە زانایانی ئەزهەر: "بە تەئکید رۆڵی زانایانی کوردستان رۆڵێکی گرنگ و ئەرێنیە و لە ئاستێکی باشی پێشکەوتن و زانستی هەنگاو دەنێن "    *****    *****   بەرپرسی راگەیاندنی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵێکی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی دەکات   
مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان پێشوازی له‌ شاندێكی مه‌سیحی ئه‌ڵمانیاو سویسرا ده‌كات
به‌رواری دابه‌زاندن: 27/06/2010 : 14:50:29
قه‌باره‌ی فۆنت
سه‌ر له‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ27/6/2010 شاندێكی رێكخراوی (كاپنی) ئه‌ڵمانی ،که‌ له‌ که‌نیسه‌کانی ئه‌ڵمانیاو سویسرا پێکهاتبوون سه‌ردانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستانیان كرد، له‌ دانیشتنه‌كه‌دا كه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری مه‌سیحی له‌ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی یاوه‌ریان بوو، مه‌لا عه‌بدوڵا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان تیشكی خسته‌ سه‌ر كار‌و چالاكیه‌كانی یه‌كێتی زانایان‌و، باسی له‌ پێكه‌وه‌ژیانی ئایینی له‌ كوردستان كرد، سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان گله‌یی له‌ هه‌ندێك له‌ رێكخراوه‌ بێگانه‌كان كرد، كه‌ كاتێك سه‌ردانی كوردستان ده‌كه‌ن به‌شێوه‌یه‌ك مامه‌ڵه‌ ده‌كه‌ن، به‌ڵام كه‌ ده‌چنه‌ ده‌ره‌وه‌ به‌داخه‌وه‌ گوێمان له‌ راپۆرتی بێ‌ ئینسافانه‌ ده‌بیت، بۆیه‌ هیوادارین كه‌ ئێوه‌ هاتوونه‌ته‌ كوردستان ده‌شڵێن گۆڕانێكی زۆر به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان هاتووه‌، قسه‌كانتان وه‌كو خۆی بگه‌یه‌نن، ئێمه‌ش ئاماده‌ین هاوكاری هه‌موو لایه‌نێك بكه‌ین، كه‌ به‌شێوه‌یه‌ك له‌ شێوه‌كان خزمه‌ت به‌ هه‌رێمی كوردستان‌و خه‌ڵكی كوردستان بكات.
وه‌فدی ناوبراو وێڕای خۆشحاڵی، گووتیان: به‌ڕاستی ئێوه‌ په‌یامێكی ئه‌وه‌نده‌ مه‌زن‌و جوانتان پێیه‌‌و، ده‌تانه‌وێت خزمه‌ت به‌ وڵات‌و مرۆڤایه‌تی بكه‌ن‌و، به‌ڕاستی وێنای جوانی ئیسلام ده‌كه‌ن، بۆیه‌ هیوادارین ئه‌زموونی ئێوه‌ بگه‌یه‌نینه‌ ئه‌هلی هه‌موو ئایینه‌كان‌و، له‌ نزیكه‌وه‌ش كار بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ین چۆن په‌یامی ئێوه‌ به‌سه‌ر هه‌موو دینه‌كانی دیكه‌ به‌رز كه‌ینه‌وه‌، په‌یامی ئێوه‌ زامنكردنی ئاشتی‌و پێكه‌وه‌ژیانه‌ له‌ ئایینده‌دا‌و، دڵنیاشین ئه‌گه‌ر هه‌موو لایه‌ك وه‌ك ئێوه‌ بیر بكاته‌وه‌ هیچ گرفت‌و ئاریشه‌ دروست نابێت.
به‌ پێی زانیاره‌یه‌كانی (zanayan.org) وه‌فدی ناوبراو به‌ زانایانی ئایینی ئیسلامیان راگه‌یاندووه‌ كه‌: دڵنیاشتان ده‌كه‌ینه‌وه‌، كه‌ ئێمه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ هیچ رێكخراوێكی مه‌سیحی ناكه‌ین، كه‌ گرفت‌و كێشه‌‌و فیتنه‌ له‌ نێوان موسڵمانان‌و مه‌سیحیه‌كان دروست بكات‌و، ته‌نها هاوكاری ئه‌و گونده‌ مه‌سیحیانه‌ ده‌كه‌ین، كه‌ شان به‌ شانی موسڵمانان له‌سه‌ر ده‌ستی به‌عس وێران بوونه‌‌و، نه‌ك ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ناوی مه‌سیحیه‌ت په‌یدابوونه‌‌و، خه‌ریكی فیتنه‌‌و كێشه‌ن له‌ نێو موسڵمانان، ئه‌گه‌ر هیچ هاوكاری ئه‌وانه‌مان بكردبایه‌ دڵنیابن نه‌ده‌هاتینه‌ سه‌ردانی ئێوه‌.
له‌ داهاتووشدا هه‌ر كۆڕ‌و سمینارێكمان هه‌بوو، ئێمه‌ بانگهێشتتان ده‌كه‌ین‌و، به‌وپه‌ڕی تواناشمان په‌ره‌ به‌و هه‌ماهه‌نگیه‌ ده‌ده‌ین.
سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان دڵنیای كردنه‌وه‌، كه‌ كوردستان مه‌ڵبه‌ندی پێكه‌وه‌ژیانه‌‌و، هه‌ر به‌و جۆره‌ش ده‌مێنێته‌وه‌‌و، كه‌سیش ناتوانێت تێكی بدات، چونكه‌ ئیسلام فێری كردووینه‌، كه‌ به‌م شێه‌وه‌یه‌ بین.
شایه‌نی باسه‌ ئه‌م شانده‌ رۆژی 22/6/2010 له‌ رێگای فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێری نیوده‌وله‌تی سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیان كردووه‌.