یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية
په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
دامەزراوە لە 21-9-1970
*****    *****   دهۆك: مامۆستا مه‌لا هه‌ژار رێكانى كۆچى دواييكرد    *****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   پەیامی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی چل و هەشت ساڵەی یادی دامەزراندنی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان    *****    *****   د.به‌شیر حه‌داد جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی یه‌كێتی زانایان ده‌كات    *****    *****   وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف‌و كاروباری ئایینی پیرۆزبایینامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی یه‌كێتی زانایان ده‌كات    *****    *****   بەیاننامەی یەکێتی زانایان بە بۆنەی ٤۸ ساڵەی دامەزراندنیەوە    *****    *****   سه‌يدسادق: مامۆستا مه‌لا محمدی گوڵانی كۆچى دوايى كرد    *****    *****   سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان پێشوازی له‌ دكتۆر عبداللطیف سه‌له‌فی ده‌كات    *****    *****   یه‌كێتی زانایان پیرۆزبایی له‌ دكتۆر به‌شیر خه‌لیل ده‌كات    *****    *****   ئورده‌ن: سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان به‌ژداری كۆنگره‌ی ئاسایشی فیكری‌ ده‌كات    *****    *****   مامۆستا مه‌لا عوسمان هه‌روتى كۆچى دوايى كرد    *****    *****   ساڵی نوێی كۆچیتان پیرۆز بێت   
مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان زیان به‌ شیره‌خۆره‌ش ده‌گه‌یه‌نن !!
به‌رواری دابه‌زاندن: 30/06/2010 : 09:48:33
قه‌باره‌ی فۆنت

پزیشكانی ئیسپانی هۆشداریاندا سه‌باره‌ت به‌ مه‌ترسی ئه‌و دایكه‌ شیرده‌رانه‌ی، كه‌ هه‌ندێ‌ ده‌رمانی ترسناك‌و یان مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان به‌كار ده‌هێنن، زیانه‌كانی له‌كاتی پێدانی شیر له‌ دایكه‌وه‌ ده‌گوازرێنه‌وه‌ بۆ منداڵی شیره‌خۆره‌.

ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ هات، كه‌ پزیشكانی وڵاتی ئیسپانیا له‌ هه‌ڵمه‌تێكی وشیاركردنه‌وه‌ی نیشتمانی گشتیدا، لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ زیانی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان له‌سه‌ر ته‌ندروستی منداڵان ئه‌نجام داوه‌و، به‌ پێی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ش ده‌ركه‌وتووه‌، كه‌ ئه‌و دایكانه‌ی به‌كارهێنه‌ری هۆشبه‌ره‌كانن، تووشی هه‌ر زیانێك هاتبن هه‌مان زیان ده‌گاته‌ كۆپه‌یه‌شی كه‌ شیره‌خۆره‌ بێت.

له‌و لێكۆڵینه‌وه‌دا هۆشداریشیان داوه‌ به‌ هه‌موو ئه‌و دایكانه‌، كه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك هۆشبه‌ره‌كانی وه‌ك كۆكایین‌و هیرۆین به‌كارنه‌هێنن، چونكه‌ زۆرترین زیان به‌ ته‌ندروستی منداڵ ده‌گه‌یه‌نێت، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی باس كردووه‌، كه‌ نابێ‌ مادده‌ كحولی‌و ته‌نانه‌ت جگه‌ره‌ش به‌كار بێنن، ئه‌گه‌ر بیانه‌وێ‌ به‌ شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست مناڵه‌كانیان په‌روه‌رده‌ بكه‌ن،.

دكتۆر (ئۆسكار غارسیا)، كه‌ پزیشكێكی به‌ناوبانگی نه‌خۆشخانه‌ی (دل مار)ه‌، ئه‌و زانیاریه‌ی پشت راست كردۆته‌وه‌‌و پێی وایه‌ هۆشبه‌ره‌كان كاریگه‌ری زۆر خراپیان بۆ منداڵ هه‌یه‌، چونكه‌ له‌ ڕێی پێدانی شیر هه‌موو زیانه‌كان ده‌گوازرێنه‌وه‌‌و مه‌ترسی زۆریشیان له‌سه‌ر ژیان‌و ئاینده‌یان ده‌بێت.