یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا عبدالرحمن قادر ڕوستایی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا فەتاحی شارستێنی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە سەرۆکی بۆردی باڵای وتاری هەینی و شاندێکی یاوەری دەکات    *****    *****   بۆ پیرۆزبایی کردن لە ساڵیادی دەرچوونیدا سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی (گوڵان) دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی ئاکرێ و بەردەڕەش و بەرپرسی لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی شەقڵاوە دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 130 مامۆستای ئایینی و هاوکارانی  راگەیاندنی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆمەڵێک نامەی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنەوە پێ دەگات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا صلاح أحمد تەرخانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە پێشکەشکردنی پانیڵێک بەشداری کۆنفرانسی گفتوگۆی بازنەیی تایبەت بە پرسی بەشداری ئافرەت لە کایەی سیاسیدا دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: پێکەوەژیان خواستێکی ئایینیەو پێویستە هەمووان رێزی لێ بگرین   
مامۆستا مه‌حمودی ئازادی: یه‌كێتی زانایان چه‌ترێكه‌ بۆ هه‌موو زانایان‌و پێویسته‌ هه‌موانیش بچنه‌ ژێر سێبه‌ری ئه‌و یه‌كێتیه‌وه‌.
به‌رواری دابه‌زاندن: 07/04/2011 : 11:08:51
قه‌باره‌ی فۆنت
وه‌ك هه‌ست كردن به‌ به‌رپرسیارێتی‌و ئه‌ركی هه‌میشه‌یی خۆی، یه‌كێتی زانایان بێ‌ جیاوازی ئینتیمای سیاسی، پشتگیری له‌ سه‌رجه‌م ئه‌و مامۆستا ئایینیانه‌ كردووه‌، كه‌ له‌و بارودۆخه‌ تووشی هه‌ره‌شه‌‌و گرتن‌و قسه‌ پێگۆتن هاتوونه‌ته‌وه‌.

له‌و باره‌وه‌ زانایان ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی یه‌كێتی زانایان به‌رز ده‌نرخێنن‌و پێیان وایه‌ یه‌كێتی زانایان توانیویه‌تی ئه‌ركی خۆی له‌و نێوه‌دا ئه‌دا بكات.

له‌ لێدوانێكی بۆ سایتی (زانایان) مامۆستا مه‌لا مه‌حمودی ئازادی پێش نوێژی مزگه‌وتی حاجی ئه‌حمه‌دی بۆسكانی له‌ سلێمانی و به‌رپرسی مه‌كته‌بی زانایانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی گوتی: سه‌باره‌ت به‌و وه‌زعه‌ی رووبه‌ڕوی مامۆستایانی ئایینی بوویه‌وه‌، به‌ لای ئێمه‌وه‌ شتێكی خۆش نه‌بوو، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه‌ یه‌كێتی زانایان هه‌ر له‌ ئه‌وه‌ڵه‌وه‌ تا ئێستا رۆڵێكی دیارو كارای بینی له‌ داكۆكی كردن له‌ مامۆستایانی ئایینی‌و رێگرتن له‌و جۆره‌ هه‌ڵسوكه‌وتانه‌ی ده‌رهه‌ق زانایانی ئایینی ده‌كرێت، من له‌ هه‌ندێ‌ كارا له‌گه‌ڵیان بووم به‌ڕاستی هه‌نگاوی ئیجابی زۆریان نا، به‌تایبه‌تی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان به‌رێز مامۆستا عه‌بدوڵڵای سۆران ماندوو بونێكی زۆری كێشا، له‌ په‌یوه‌ندی كردن به‌ لایه‌نی په‌یوه‌ندارو ئازادكردنی ئه‌و مامۆستایانه‌ی گیرا بوون.

مامۆستا له‌ درێژه‌ی قسه‌كانی گوتیشی: ئێمه‌ له‌گه‌ڵ براده‌رانیش ئه‌و مه‌وقیفه‌ی یه‌كێتی زانایانمان باس كردووه‌، به‌ تایبه‌ت له‌وه‌وه‌ كه‌ یه‌كێتی زانایان بێ‌ ره‌چاوكردنی ئینتیماو لایه‌نی سیاسی هه‌ر مامۆستایه‌ك بێ‌ جیاوازی هه‌ڵوێستی خۆی نواندووه‌، من به‌ زانایانیشم راگه‌یاندووه‌، كه‌ یه‌كێتی زانایان چه‌ترێكه‌ بۆ هه‌موو زانایان‌و پێویسته‌ هه‌موانیش بچنه‌ ژێر سێبه‌ری ئه‌و یه‌كێتیه‌وه‌.

هه‌روه‌ها ناوبراو گوتیشی: ئه‌و وه‌زعه‌ وا ده‌خوازێ‌ زانایان یه‌ك هه‌ڵوێست بن‌و له‌ ژێر سێبه‌ری یه‌كێتی زانایانیش كۆببنه‌وه‌، داواش ده‌كه‌م یه‌كێتی زانایان هه‌وڵی حه‌سانه‌ی مامۆستایانی ئایینی بدات‌و نه‌هێڵێ كه‌س له‌خۆیه‌وه‌ یاری به‌ مامۆستایانی ئایینی بكات، یان سوكایه‌تیان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌نجام بدات، داواش له‌ هه‌موو زانایانی ئایینی ده‌كه‌م هه‌ر یه‌كێك رووبه‌ڕوی هه‌ر شتێك هاته‌وه‌ با پرس به‌ یه‌كێتی زانایان بكات مه‌سه‌له‌كه‌ حه‌واڵه‌ی ئه‌وان بدات، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وان وه‌ك نوێنه‌ری زانایان‌و وه‌كو رێكخراو به‌دواداچوونی بۆ بكه‌ن‌و هه‌ڵوێست وه‌ربگرن.