ڕاگه‌یاندنی لقی هه‌ولێر: معروف مه‌لاعولا روستایی
ئه‌مڕۆ سه‌ر له به‌یانی 23/5/2011 شێخ نیاز راغب دێگه‌یی به‌رپرسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، به‌یاوه‌ری شاندێكی لقی هه‌ولێر، سه‌ردانی [كاكه‌مین نه‌جار] به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی هه‌ولێری پارتی دیموكراتی كوردستان یان كرد له شاری هه‌ولێر، به بۆنه‌ی ده‌ست به‌كاربونیان وه‌ك به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی هه‌ولێر. و ئاراسته كردنی په‌یامی بیرۆزبایی وده‌ربڕینی پشتوانی كردنیان بۆ زیاتر خزمه‌ت گه‌یاندن به هاوڵاتیانو، پارێزگای هه‌ولێری پایته‌خت . بۆ یه له‌دیداره‌كه‌دا به‌ر پرسی لقی هه‌ولێر به‌ناوی سه‌رجه‌م زانایانی ئاینی ئیسلامی شاری هه‌ولێر، په‌یامی پیرۆزبایی ئاراسته‌كردو هیوای خواست سه‌ركه‌وتووبن له به‌رێوه بردنی ئه‌م به‌رپرسیاریه‌تی یه‌و، دووپاتی ههماههنگیو، پشتیوانی كرده‌وه، هه‌روه‌ها كاكه‌مین نه‌جاریش له‌لایه‌ن خۆی سوپاسی به‌رپرسی لق‌و شاندی یاوه‌ری كرد‌و، دڵنیایی كردنه‌وه كه درێغی ناكه‌ن له هه‌ر خزمه‌تێك بۆ زیاتر گهشاوهكردنی ره‌وشی ئاینی پیرۆزی ئیسلام .
|