دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان :
سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی سێ شه‌ممه به‌رواری 23/5/2011 به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و لێپرسراوی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان له بینای سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی گه‌رمیان و به‌مه‌به‌ستی به‌خێرهێنان و پیرۆزبایی ده‌ست به‌كاربوونی سه‌ردانی به‌ڕێز پرۆفیسۆر دكتۆر فاروق عبدالله كریمی سه‌رۆكی زانكۆی گه‌رمیانی كرد ...
له‌و سه‌ردانه‌دا كه زیاتر له نیو كاتژمێری خایاند لێپرسراوی لق پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربوونی له به‌ڕێز دكتۆر فاروق كرد و هیوای خواست هاتنی و ده‌ست به‌كاربوونی ببێته مایه‌ی به‌رزكردنه‌وه‌و په‌ره‌پێدانی ئاستی زانست و مه‌عریفه‌ت له ناوچه‌كه‌دا ، پشتیوانی خۆی و زانایانی ئاینی سنوره‌كه‌ی بۆ ئیش و كاره‌كانی و هه‌رجۆره هاوكارییه‌ك ده‌ربڕی ...
له به‌رامبه‌رسشدا به‌ڕێز پ.د : فاروق عبدالله سه‌رۆكی زانكۆی گه‌رمیان خۆشحاڵی خۆی بۆ ئه‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه ده‌ربڕی و داوای دوعای خه‌یری كرد بۆ سه‌ركه‌وتنی له ڕاپه‌ڕاندی ئیش و كاره‌كانیدا...
|