له درێژه‌ی كاروچاڵاكیه‌كانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان، به مه‌به‌ستی به‌سه‌ركردنه‌وه‌و، به‌رده‌وامبوونی په‌یوه‌ندی‌و هه‌ماهه‌نگیه‌كان، رۆژی دوشه‌ممه 23/5/2011 به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵڵا مه‌لا سه‌عید گرتكی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، به یاوه‌ری به‌ڕێزان: مامۆستا مه‌لا جه‌لال خه‌یلانی جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان‌و، مامۆستا مه‌لا دڵشاد گه‌ڵاڵی له په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی زانایان، سه‌ردانی قائیمقامیه‌تی قه‌زای ئاكرێیان كرد‌و، به گه‌رمیه‌وه له لایه‌ن به‌ڕێز قائیمقام كاك جه‌وهه‌ر عه‌لی پێشوازیان لێكراو، دواتریش سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی قه‌زای ناوبراویان كرد‌و، له لایه‌ن به‌ڕێز مه‌لا جه‌عفه‌ر ئاكره‌یی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی ئاكرێ، به گه‌رمیه‌وه پێشوازیان لێكرا.
شایانی باسه له هه‌ر یه‌ك له سه‌ردانه‌كان، باس له رۆڵی زانایانی ئایینی كوردستان‌و، یه‌كێتی زانایان كرا‌و، پشتگیری له جێبه‌جێكردنی داخوازی‌و مافه‌كانی مامۆستایانی ئایینی كرایه‌وه‌و، چاره‌سه‌ركرنی كه‌م‌و كورتیه‌كانی زانایان به ئه‌ركێكی ئایینی‌و نیشتیمانی پێناسه‌كرا.
|