ئه‌مرۆ سێشه‌ممه 24/5/2011 شاندێكی باڵای سه‌نته‌ری روناكبیری‌و رۆشنبیرانی جیهانی ته‌سه‌وف، كه پێكهاتبو له به‌ڕێز سه‌رۆكی سه‌نته‌ری ناوبراو مامۆستا مه‌لا شێخ حوسێن ده‌ربه‌ندیخانی‌و، شاندێكی یاوه‌ری له زانایانی ئایینی شاری سلێمانی‌و ده‌وروبه‌ری، به مه‌به‌ستی لێك نزیكبوونه‌وه‌ی زیاتر‌و، پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی‌و هه‌ماهه‌نگی، سه‌ردانی باره‌گای مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستانیان كرد‌و، به‌گه‌رمیه‌وه له لایه‌ن به‌ڕێز سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵڵا مه‌لا سه‌عید گرتكی‌و، به‌ڕێزان جێگری سه‌رۆك‌و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی پێشوازیان لێكرا.
له دانیشتنێكدا كه زیاتر له كاتژمێرێكی خایاند، باس له رۆڵی به‌رزی یه‌كێتی زانایان كرا، له یه‌كخستنی ده‌نگی زانایان‌و، پاراستنی ماف‌و سه‌روه‌ریان، هه‌روه‌ها له‌مه‌ڕ هه‌ڵوێسته ئایینی‌و نه‌ته‌وه‌ییه هه‌ستیاره‌كان‌و، په‌یوه‌ندی‌و هه‌ماهه‌نگی نێوان سه‌نته‌ری ناوبراو و یه‌كێتی زانایان به‌رز نرخێنرا‌و، هه‌روه‌ها باس له ئه‌نجامدانی كاری هاوبه‌ش كرا.
ئه‌مه‌و له لایه‌ن خۆیه‌وه، به‌ڕێز سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان، به‌ڵێنی هه‌ماهه‌نگی‌و پشتیوانی یه‌كێتی زانایانی بۆ هه‌ر كار‌و پڕۆژه‌یه‌كی ئایینی‌و نیشتیمانپه‌روه‌ری دوپاتكرده‌وه‌و، بوونی په‌یوه‌ندی نێوان زانایانی ئایینی‌و شێخانی ته‌ریقه‌ت‌و، رێكخراو و سه‌نته‌ره ئایینه‌كانی بۆ پێشخستنی رۆشنبیری ئایینی به تایبه‌ت له هه‌رێمی كوردستان به زه‌روره‌ت پێناسه كرد.
|