تایبه‌ت به سایتی زانایان:
ئه‌مڕۆ (25/5/2011) له په‌رله‌مانی كوردستان بڕیار درا به لابردنی ته‌ئمینی ژیان له سولفه‌ی عه‌قاری، كه ماوه‌یه‌كه ژاوه‌ژاوێكی زۆری دروست كردبوو، كه بووه مایه‌ی ئه‌وه‌ی هه‌ندێك له هاووڵاتیان تووشی دڵه‌راوكێ ببن.
دكتۆر به‌شیر خه‌لیل سه‌رۆكی لێژنه‌ی ئه‌وقاف له په‌رله‌مانی كوردستان به سایتی زانایانی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ له په‌رله‌مانی كوردستان له چوارچێوه‌ی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر خاڵه‌كانی بوودجه‌ی هه‌رێم بۆ ساڵی (2011) به زۆرینه‌ی ده‌نگ، كه (74) ده‌نگ بوو، بڕیار درا ته‌ئمین حه‌یات له پێشینه‌ی خانوو به‌ره لاببردرێت، هه‌ر به‌م بۆنه‌شه‌وه پیرۆزبایی له هاووڵاتیان كرد. هه‌روه‌ها دكتۆر به‌شیر گووتی: سلفه‌ی عه‌قاری كرا به (20) ملیۆن دینار، هه‌روه‌ها سولفه‌ی زه‌واج كرا به (5) ملیۆن، بۆیه له‌لای خۆمه‌وه هاووڵاتیان دڵنیا ده‌كه‌مه‌وه، وه‌كو شه‌رع ده‌توانن سولفه‌ی عه‌قاری‌و سولفه‌ی زه‌واج‌و سولفه‌ی زیراعی بێ دوو دڵی وه‌ربگرن.
مه‌لا عه‌بدوڵا مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان له لێدوانێكی تایبه‌ت به سایتی زانایان گووتی: به ناوی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان سوپاس‌و پێزانینێكی زۆرمان ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌ین بۆ ئه‌م هه‌نگاوه، دیاره ئه‌وه‌ش رێزێكی گه‌وره‌یه له ئێمه‌ی زانایانی ئایینیان ناوه، چونكه ئێمه چه‌ندین جار له دانیشتنه‌كان‌و، هه‌روه‌ها به نووسراوی ره‌سمی داوامان كردووه، ئه‌م ته‌ئمینه لاببردرێت، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك هیچ دڵه‌ڕاوكێی له‌و باره‌وه نه‌مێنێت، ئه‌م كاره‌و هه‌روه‌ها زیادكردنی هه‌نگاوێكی جوامێرانه بوو بۆ خزمه‌تكردن به خه‌ڵكی هه‌ژار‌و كه‌م ده‌رامه‌ت به‌تایبه‌تیش بۆ گووندنشینه‌كان.
هه‌ر یه‌ك له مامۆستا مه‌لا محه‌مه‌د وه‌رتی سه‌رۆكی لێژنه‌ی باڵای فه‌توای كوردستان‌و مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌دی شافیعی له لێدوانێكیاندا بۆ سایتی زانایان وێڕای ده‌ستخۆشییان له په‌رله‌مان‌و حكومه‌ت ته‌ئكیدیان كرده‌وه، هاووڵاتیان ده‌توانن بۆ خۆیان له سولفه‌ی عه‌قاری سوودمه‌ند ببن‌و، با هیچ دڵه‌راوكێش له دڵی خۆیان دروست نه‌كه‌ن‌و، فه‌توایه‌كه‌ی لێژنه‌ی باڵای فه‌توا هیچ گۆڕانكاری به‌سه‌ر دانه‌هاتووه.
|