رۆژی دووشه‌ممه 23/5/2011 به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵڵا مه‌لا سه‌عید گرتكی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، به‌یاوه‌ری هه‌ریه‌ك له به‌رێزان مامۆستا مه‌لا جه‌لال خه‌یلانی و، مامۆستا مه‌لا دلشاد گه‌ڵاڵی، له زنجیره سه‌ردانێكدا بۆ ده‌ڤه‌ری ئاكرێ، سه‌ردانی لقی ئاكرێی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستانیان كرد‌و، به گه‌رمیه‌وه له لایه‌ن به‌ڕێزان به‌رپرس‌و كارگێڕان‌و ئه‌ندامانی لق پێشوازیان لێكرا.
ئه‌مه‌و له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا كه زیاتر له كاتژمێرێكی خایاند، به‌ڕێز سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان باسی له كاری رێكخراوه‌یی یه‌كێتی زانایان كرد‌و، یه‌كده‌نگی‌و یه‌ك هه‌ڵوێستی زانایانی ئایینی كوردستانی به‌رز نرخاند‌و، گرنگی سه‌ردان‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی نێوان زانایان به‌گشتی‌و، لق‌و ناوچه‌كان به‌تایبه‌تی، بۆ ئاماده‌بوان خسته روو.
دواتر زانایانی لقی ناوبراو، وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵیان به سه‌ردانه‌كه، پێشنیار‌و راسپارده‌ی پێویستیان پێشكه‌ش كرد‌و، سه‌ركه‌وتوانه كۆتایی به كۆبوونه‌وه‌كه هات.
پاشان هه‌ر له درێژه‌ی سه‌ردانه‌كه‌دا، به‌ڕێز سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان‌و شاندی یاوه‌ری، سه‌ردانی ژماره‌یه‌ك زانای ناودارو كه‌سایه‌تی ناوچه‌كه كرد، كه بریتی بون له هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان: مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د خێلی‌و، مامۆستا مه‌لا زاهیر‌و، مامۆستا مه‌لا جه‌وادی به‌رده‌ڕه‌ش‌و، شێخ محه‌ممه‌د میر سیدی له قه‌زای خه‌بات‌و، له نزیكه‌وه له ته‌ندروستی ئه‌وانیان پرسی.
له لایه‌ن خۆیه‌وه به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵڵا مه‌لا سه‌عید گرتكی، به‌ناوی یه‌كێتی زانایانه‌وه، به‌ڵێنی پشتیوانی‌و هاوكاری نیشاندا‌و، له به‌رامبه‌ریشدا به‌ڕێزان زانایانی ناوبراو سوپاس‌و پێزانینی خۆیان ده‌ربڕی‌و، هاتنی شانده‌كه‌یان به‌رز نرخاند.
|