له شاری (ئهرتیكسۆ) له وڵاتی ئیسپانیا به‌بیانوی هه‌راسانبوونی دانیشتوانی ناوچه‌كه به ده‌نگی بانگ مزگه‌وتێكیان داخست.
به‌پێی هه‌واڵێكی سه‌رپه‌رشتیاری په‌نابه‌رانی شاری (ئهرتیكسۆ) دوای ئه‌وه‌ی بهههوڵو ماندوبوونی په‌نابه‌رانی ئه‌و شاره دوای (10) مانگ كۆكردنه‌وه‌ی پاره توانیان مزگه‌وتێك بنیات بنێن, به‌ڵام له‌لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌و شاره‌و به‌سه‌رپه‌رشتی (بیلار سۆتۆ) بڕیارنامه‌یه‌كیان بۆهاتووه تیایدا كاتێكی كه‌میان بۆ داناون بۆ چۆڵكردنی مزگه‌وته‌كه.
هه‌رچه‌ند موسڵمانانی شاره‌كه ناڕه‌زاییه‌كی زۆریان نیشاندا‌و زۆریان هه‌وڵدا به‌ڵام هه‌وڵه‌كانیان بێ سوود ده‌رچوو, بۆیه (ابوبكر) وه‌ك په‌نابه‌رێكی خێرخواز هه‌ڵساوه به گواستنه‌وه‌ی پێداویستیه‌كانی ناو ئه‌و مزگه‌وته بۆ بنكه‌یه‌كی ڕۆشنبیری نوێ بۆ خزمه‌ت گه‌یاندن به موسڵمانانی ئه‌و شاره.
|