رۆژی چوارشه‌ممه 25/5/2011 كاتژمێر 4ی ئێواره، به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا دلشاد گه‌ڵاڵی له به‌شی په‌یوه‌ندیه‌كان، به نوێنه‌رایه‌تی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، به‌شداری كرد له مه‌راسیمێكی رێزلێنانی (سه‌نته‌ری رۆشنبیری بۆ پاك راگرتنی شار)، كه له ژێر ناونیشانی: (كارده‌كه‌ین بۆ رێكخستن) له سه‌نته‌ری ناوبراو به‌رێوه‌چوو.
شایانی باسه: نوێنه‌ری زۆرێك له ده‌زگاو، كه‌سایه‌تی‌و، رێكخراوه‌كان ئاماده‌ی مه‌ڕاسیمه‌كه بوون‌و، له‌لایه‌ن خۆیه‌وه به‌ڕێز نوێنه‌ری یه‌كێتی زانایان، كه یه‌كێك بوو له‌و ئاماده‌بووانه‌ی خه‌ڵاتی رێزلێنانی سه‌نته‌ری ناوبراوی پێبه‌خشرا، له وته‌یه‌كیدا: وێڕای ئاڕاسته‌كردنی سوپاس‌و پێ‌زانین له به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنی خه‌ڵات‌و، سازكردنی ئه‌م جۆره مه‌ڕاسیمانه، ئاماده‌یی یه‌كێتی زانایانی دوپاتكرده‌وه بۆ هه‌ر كارێك، كه خزمه‌ت به ئایین‌و نیشتیمان بكات.
|