راگه‌یاندنی ئه‌وقافی سۆران
له رێوره‌سمێكدا له هۆڵی ئه‌وقافی سۆران به‌بۆنه‌ی ساڵیادی هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی 26ی گوڵان سه‌نته‌ری زانایان بۆ رۆشنبیری ئایینی رێزی له 25 مامۆستای ئایینی نا كه له شۆڕشی گوڵاندا پێشمه‌رگه‌بوون و چه‌كی كوردایه‌تییان له شان بووه.
له مه‌راسیمه‌كه‌دا هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان كرمانج عزه‌ت قائیمقامی قه‌زای سۆران و وه‌یسی سه‌عید وه‌یسی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سۆران و به‌رپرسی لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان و نوێنه‌رانی داموده‌زگاكانی حزبی و حكومی ئاده‌بوون. له وته‌یه‌كی دا وه‌یسی سه‌عید وه‌یسی باسی له رۆڵی مه‌لای كورد كرد له بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستان و به‌شداری زانایانی ئایینی له شۆڕش و راپه‌ڕینه‌كاندا به‌رزنرخاند و سازكردنی مه‌راسیمی له‌و شێوه‌یه‌شی به هه‌نگاوێكی گرنگ دایه قه‌ڵه‌م تا هه‌موو لایه‌كمان هه‌میشه رابردووی مه‌لای كوردمان له‌یاد بێت، هه‌روه‌ك هیواشی خواست كه مێژووی مه‌لای كورد له‌م سه‌ده‌یه‌دا تۆمار و ئه‌رشیف بكرێت، تا هه‌موو لایه‌كمان ئاشنای مێژووه‌كه‌ی بین، كه چۆن مه‌لای كورد له پاڵ ئه‌ركه ئاینییه‌كانی، ئه‌ركه نه‌ته‌وه‌ی و نیشتمانییه‌كانی به‌جێ گه‌یاندووه.
هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌وه چه‌ندین وتار و ده‌ستخۆشانه له سه‌نته‌ری زانایان پێشكه‌ش كران، ئینجا ده‌ست كرا به دابه‌شكردنی خه‌ڵاته‌كان به‌سه‌ر مامۆستایانی ئایینی پێشمه‌رگه و ئه‌وانیش خۆشحاڵی خۆیان ده‌ربڕی به ئه‌نجامدانی ئه‌و مه‌راسیمه. |