ڕاگه‌یاندنی لقی هه‌ولێر: معروف مه‌لاعولا روستایی
ئه‌مڕۆ سه‌ر له به‌یانی 31/5/2011 شێخ نیاز راغب دێگه‌یی به‌رپرسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، به‌یاوه‌ری شاندێكی لقی هه‌ولێر، سه‌ردانی دكتۆر ئاراس علی حسۆ میرخان به‌رپرسی لقی 16ی پارتی دیموكراتی كوردستان یان كرد، به بۆنه‌ی ده‌ست به‌كاربونیان وه‌ك به‌رپرسی لقی 16.و ئاراسته كردنی په‌یامی بیرۆزبایی وده‌ربڕینی پشتوانی كردنیان بۆ زیاتر خزمه‌ت گه‌یاندن به هاوڵاتیانی ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر. بۆیه له‌دیداره‌كه‌دا به‌ر پرسی لقی هه‌ولێر به‌ناوی سه‌رجه‌م زانایانی ئاینی ئیسلامی شاری هه‌ولێرو ده‌وروبه‌ری، په‌یامی پیرۆزبایی ئاراسته‌كردو هیوای خواست سه‌ركه‌وتووبن له به‌رێوه بردنی ئه‌م به‌رپرسیاریه‌تی یه‌و،دووپاتی ههماههنگیو، پشتیوانی كرده‌وه، هه‌روه‌ها دكتۆر ئاراس علی حسۆ میرخان له‌لایه‌ن خۆی سوپاسی به‌رپرسی لق‌و شاندی یاوه‌ری كرد‌و، دڵنیایی كردنه‌وه كه درێغی ناكه‌ن له هه‌ر خزمه‌تێك بۆ زیاتر گهشاوهكردنی ره‌وشی ئاینی پیرۆزی ئیسلام‌و،
باروگوزه‌رانی ژیانی مامۆستایانی ئاینی ده‌ڤه‌ره‌كه .
|