رۆژی یه‌كشه‌ممه 29/5/2011 به‌ڕێز خاتو (ئیده پۆشمان) رێكخه‌ری كاره‌كانی رێكخراوی تواناسازی ئافره‌تان‌و، رێكخراوی (كۆنیا)ی سویدی، به یاوه‌ری به‌ڕێز خاتو سۆزان به‌رپرسی رێكخراوی تواناسازی ئافره‌تان، سه‌ردانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستانیان كرد‌و، به‌ڕێزه‌وه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان، به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵڵا مه‌لا سه‌عید گرتكی‌و، به‌ڕێزان زانایان ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی پێشوازیان لێكرا.
ئه‌مه‌و له دانیشتنێكدا، خاتو (ئیده پۆشمان) باسی له ڕێوشوێن‌و چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی زنجیره خوله‌كانی تواناسازی ئافره‌تان كرد، كه له باره‌گای یه‌كێتی زانایان، بۆ زانایان‌و وتاربێژان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
شایانی باسه: له لایه‌ن خۆیه‌وه، به‌ڕێز سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان، ئه‌م خوله رۆشنبیریانه‌ی بۆ زانایانی ئایینی به‌گرنگ پێناسه كرد‌و، ئاماده‌یی ته‌واوی یه‌كێتی زانایانی بۆ سه‌رخستن‌و پشتیوانی كردنی پڕۆژه‌كه نیشاندا.
|