راگه‌یاندنی لقی شه‌قڵاوه:
سه‌رله به‌یانی رۆژی پێنجشه‌ممه 26\5\2011 لقی شه‌قڵاوه‌ی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، به سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز به‌رپرسی لق‌و، ئاماده‌بوونی زانایان كارگێڕانی لق‌و، به‌رپرسی ناوچه‌كانی هه‌ریه‌ك له شه‌قڵاوه‌و، باسرمه‌و، پیرمام‌و، هه‌ریرو، بالیسان، له نێو باره‌گای لق كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی گریدا، كه نزیكه‌ی 2 كاتژمێری خایاند.
ئه‌مه‌و له كۆبونه‌وه‌كه‌دا، دوا پێشهات‌و روداوه‌كانی كوردستان‌و ناوچه‌كه خرایه روو، پاشان باس له رۆڵی كارای زانایانی ئاینی ویه‌كێتی زانایان كرا‌و، دواتر كاروچاڵاكیه‌كانی سه‌ر به لقی شه‌قڵاوه خرایه رو، هه‌روه‌ها راو سه‌رنجی ئاماده‌بوان وه‌رگیرا.
شایه‌نی باسه له كۆبو نه‌وه كه، ئه‌م پێشنیار‌و داواكاریانه‌ی خواره‌وه بۆ مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان به‌رزكرایه‌وه:
1- مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان یاداشتیك به په‌ڕله‌مانی كوردستان بدات، داوا بكرێت له‌پرسی تاوتۆكردنی بودجه له پشكی وه‌زاره‌ته‌كان، زیادكردنی ده‌رماڵه‌ی زانایانی ئاینیش وه‌ك سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كان قسه‌ی لێبكرێ‌و، بڕیاری پێویستی بۆ بدرێ.
2- مه‌كته‌بی ته‌نفیزی، ئه‌و مامۆستا به‌ڕێزانه‌ی كه رۆڵێكی به‌رچاویان هه‌بووه‌و، هه‌یه له خزمه‌ت به ئاین و كیِشه‌ی ره‌وای گه‌له‌كه‌یان، به میكانزمێكی شایسته پاداشت بكات‌و، رۆڵیان به‌رز بنرخێنێت.
|