دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان :
سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه به‌رواری 30/5/2011 شاندێكی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان ، كه پێكهاتبوو له به‌ڕێزان مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و لێپرسراوی لقی گه‌رمیان و هه‌ریه‌كه له‌به‌ڕێزان مامۆستا مه‌لا كه‌ریم فه‌ره‌ج و مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌دی به‌رده‌سور ئه‌ندامانی لێژنه‌ی فه‌توای لقی گه‌رمیان به‌مه‌به‌ستی پیرۆزبایی كردن سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی حه‌ج و عومره‌ی گه‌رمیانیان كرد ...
له‌و سه‌ردانه‌دا به‌ڕێز لێپرسراوی لق به‌ناوی یه‌كێتی زانایانه‌وه پیرۆزبایی له مامۆستامه‌لا ئیدریس ژاڵه‌یی كرد به‌بۆنه‌ی ده‌ست به‌كاربوونی وه‌كو به‌ڕێوه‌به‌ری حه‌ج و عومره له گه‌رمیان و هه‌ربه‌و بۆنه‌یه‌وه به‌ناوی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانه‌وه بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری نوێی حه‌ج و عومره كرد كه ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌كه‌یه‌تی.
هه‌روه‌ها لقی گه‌رمیان پیرۆزبایینامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی مامۆستا ئیدریس كرد، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
به‌ڕێز / مامۆستا مه‌لا ئیدریس ژاڵه‌یی
بابه‌ت / پیرۆزبایی
سڵاوی خواتان لێ بێت :
به‌ناوی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانی لق و ناوچه‌كان و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی سنوری لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستانه‌وه ، گه‌رمترین و جوانترین پیرۆزبایت ئاراسته ئه‌كه‌ین به‌بۆنه‌ی وه‌رگرتنی پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری حه‌ج و عومره‌ی گه‌رمیان ، دوعاگۆین له یه‌زدان كه بتوانیت سه‌ركه‌وتوانه و لێبڕاوانه ئه‌رك و كاره‌كانت ڕاپه‌ڕێنیت وبتوانیت خزمه‌تێك به موسوڵمانانی ناوچه‌كه بگه‌یه‌نیت ...
ئێمه‌ش له لقی گه‌رمیان به‌ڵێنی هه‌موو جۆره هاوكاری و پشتگیری یه‌كی خۆمانت پێ ڕائه‌گه‌یه‌نین و هاوكارو پشتیوانتین پشتیوان به خوای گه‌وره له پێناو خزمه‌تكردنی میلله‌ته‌كه‌ماندا .
جارێكی تر پیرۆزبایی خۆمانت ئاراسته ئه‌كه‌ین هیوای سه‌ركه‌وتن و سه‌ربه‌رزی به‌رده‌وامت بۆ ده‌خوازین .
له‌گه‌ڵ ڕێزدا...
لقی گه‌رمیانی
یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی
كــــــوردستان
|