به پێی هه‌واڵی سایتی ( مفكره الاسلام ) یه‌كێ له پاسه‌وانه‌كانی گرتوخانه‌ی گوانتانامۆ، موسڵمانبوونی خۆی راگه‌یاندووه‌و به‌م دوایانه‌ش به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی سه‌فه‌ری عومره سه‌ردانی وڵاتی سعودیه‌ی كردووه.
ئه‌و پاسه‌وانه ئه‌مریكیه كه ناوی ( تیری هۆڵد برۆكس )ه، یه‌كێك بووه له پاسه‌وانه هه‌ره نزیكه‌كانی گیراوانی گرتوخانه‌ی گوانتانامۆ، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی له یه‌كێك له گیراوه‌كانی ئه‌و گرتوخانه‌یه نزیك ده‌بێته‌وه كه موسڵمان بووه، شاره‌زایی له‌سه‌ر ئیسلام وه‌رده‌گرێ‌و دوای دروست بوونی قه‌ناعه‌تی خۆی موسڵمانبوونی خۆی راده‌گه‌یه‌نێ‌و رێنماییه‌كانی ئیسلام وه‌رده‌گرێ.
ئه‌و ماڵپه‌ڕه لێدوانێكی ئه‌و پاسه‌وانه‌ی بڵاوكردۆته‌وه، كه له رۆژنامه‌ی (عوكازی) سعودی بڵاوكراوه‌ته‌وه ده‌ڵێ: به‌راستی هه‌ست به ئومێد‌و خۆشحاڵیه‌كی زۆر ده‌كه‌م، كه موسڵمان بووم‌و دوای ئه‌وه‌ش سه‌فه‌ری ئه‌و شوێنه پیرۆزه‌م كرد، كه ره‌وزه‌ی پێغه‌مبه‌ره () وه هه‌ست ده‌كه‌م خوای گه‌وره خه‌ڵاتێكی گه‌وره‌ی له رێی ئه‌و سه‌فه‌ره‌مه‌وه پێ به‌خشیوم.
ئه‌و پاسه‌وانه زیاتر ده‌ڵێ: خۆشترین سات له ژیانی مندا ئه‌و كاته بوو، كه توانیم شه‌هاده بهێنم‌و موسڵمان بووم، له‌وه‌شدا ( أحمد الرشید) كه گیراوێكی گرتوخانه‌ی گوانتانامۆ بوو، كاریگه‌ری زۆری له من كرد له‌سه‌ر موسڵمان بوونم.
تیری ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه: كه ئه‌نجامدانی سه‌فه‌ری عومره‌ی بۆ ئه‌وه‌یه زیاتر شاره‌زایی له‌سه‌ر ئیسلام په‌یدا بكات‌و خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ریش() زیاتر له‌ناو دڵی بچێنێت.
جێی ئاماژه پێدانه موسڵمانبوونی ئه‌و پاسه‌وانه بۆته جێگه‌ی دڵخۆشی ژماره‌یه‌ك له گیراوانی ئه‌و گرتوخانه‌یه، چونكه له‌دوای موسڵمانبوونیه‌وه هه‌ڵسوكه‌وتێكی مرۆڤدۆستانه پیشان ده‌دا‌و هه‌میشه‌ش ئه‌و وته‌یه دوباره ده‌كاته‌وه، كه ئیسلام جوانترین مافی بۆ مرۆڤ دیاركردووه‌و هه‌ر ئیسلامیشه ده‌یه‌وێ مرۆڤ به جوانترین شێوه ژیان بگوزه‌رێنێ.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی ( مفكره الإسلام). |